تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵێزە
بڵێسەی ئاووری
بۆزە
ڕەنگ بۆز، بۆ ووڵاخ و بەرازیش بەکار دەبرێ
بۆنگ(دزە.، خۆ)
بێزە(ڕۆژ)
بێزوو. مەگیرانی. جوورە دراوێکی بێ نرخە
بێمەزە
بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن
بەربەزە(باک)
گرتن و تاڵانکردنی ماڵی دوژمنان
بەرزە
ووڵاخی بەرزە، کەر، ئێستر، ماین، ئەسپ. چێشتی پڵاو. (باک) بزر، وون._کرن: وونکردن
بەرمیزە
(هەو): چڵکێکە بەسەر پێستی ناوڕانی مەڕییەوەیە هی ئەو شووێنەی، کە بێ تووکە بۆ برینی نوو یەکاویەکە، بۆ برینی قووڵ چڵکەکە، کە نەرم و چەورە دەکرێتە پڵیتە لە ناوی دەنرێ، کە قووڵ نەبێ لەسەری دادەنرێ
بەرنیا(دزە)
گاسنێکی کەمێک کۆڵ بووبێ پارچە ئاسنێکی داوێنە سەری و تیژی دەکەنەوە بەو کردەوەیە دەڵێن بەرنیا
بەرکۆزە
دووگمەی قەیتان، دوو پارچە قەیتان یا دەزوو لە جیاتی دوگمەیە لای ژوورووی ئێخەی کراس یا کەوای مندڵانەوەیە لێکیان گرێ دەدەن، (دەر) بەنذیەقە، (هەورا) وەرکول. (هەو) پێشگیرە
بەزە(باک)
تازە
نووێ، نەو، نڤار، نفت. ن..چە._بوونەوە: نووێبوونەوە._کەرەوە: نووێکەرەوە._کردنەوە: نووێکردنەوە. ناوی ئافرەتانیشە. (باد) جووان، ڕند
تازە داهاتوو
تازە پیاکەوتوو
تازە پێگەیشتوو