تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادرێزە
بەری پووچەڵ و ناپەسندو یا ئەوانەی کە ناگەن و با لە دارێیان دەکاتەوە، باڕێزە
بارزە
جیوەی ڕووەکانە
بازە
تەرم، بەست، بەستی(جەنازە). بەڵەک، باز، (جا) بازگ. جوورە چنراوێکە
بازە(باک)
باز(باڵندە)
باسکی جغازە
باناندن(دزە)
دووبارە وەبەرخستنەوە، گەڕاندنەوە سەر، (ڕەوا) بانین، (باک) بانەک کرن، تەماشاکردن، نوڕین، مێزەکردن
بانگۆڵە(دزە)
باوەخوند(دەر.، دزە)
باڕێزە
بەری ناپەسند و یا نەگەیشتوو کە با لە دارێی دەکاتەوە، (خۆ) بادڕێزە. (ڕەوا) خاڵەڕەش، گیایەکە لە ئاوێدا دەژی لاسک و ڕیشەکانی ڕەشن و سێ پەڕەیە. (کۆبابا) گیایەکی بۆنخۆشە بە بەرسینگیدا دەکەن، خەزەلۆک، خەزەرۆک، (هەو) خەزەرە، (هەورا) بەڕەزا. ووردەیێکە، کە لەشت ببێتەوە. (ئەردە) باخۆر، درەختێکە با بەرەکەی وەراندبێ
باڕەباڕ(دزە)
بالەبال، باڕەباڕی ئاژاڵانە. ئاشکرا. به_زۆری لێ کرد: بە ئاشکرا زۆری لێ کرد
باڵابەرزە
قامکی ناوەندێیە، قامکی سێیەمی دەستە، هەڵمەقووتە
بایەخ(دزە.، هەورا)
حەل، بەقا، بڕوا، ئەمەگ، دەگەر. جێگا_ی نیە: بێ ئەمەگەو پشتی پێ نابەسترێ
برازە
مرازێکە چتی قورسی پێ بەرزکرێتەوە
بزە
زەردە، زەردەخەنە، نەرمەپێکەنین، زەقەی چاو، پێکەنینێکی سووکترە لە زەردەخەنە ددان دەر ناکەوی._ی خستە سەر لێوان: لەسەر لێوەکانیەوە بزە خۆی نوواند. (هەوراشەم) بزن. (کۆپر) جوورە ماسییەکی سمێڵی هەیەو چاویشی زەردە، (کۆ، چاونێرگ. ترووکە: بزە
بناویلە(دزە)
باڵندەیێکی ڕەشە لە ڕەشۆڵەی گچکەترە لەکەنار ئاوان دەژی
بنباقۆزە(ڕەوا)
گیایەکە بنەکەی دەخورێ
بنکێش(دزە)
دووپارچە پێکەوە هەڵدروون
بووزە(هەورا)
بوومەلەرزە