تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەندوورەزەنە
ئێرەتی، تەلەزگە، بڤە. گەردەلوولە
تەنزەری
تەوەزەل(هەورا)
تەمبەڵ، سست، تەوەزەل. (هەورا) زەمتە، تەواساو._ی: تەمبەڵی، تەواسانی
تەوەنو دۆزەخی(هەورا)
بەردی جەهەننەمی
تەپڵزەن
تەپڵ لێدەر، کەسێکە تەپڵی باش لێبدا
تەڕەزەن
ووڵاخ یا ڕەشەووڵاخێکە بەری هاوێژتبێ یا تازە زابێ و شیری زۆر بێ. تەڕەزای، تازەشیر. بە جنێو بۆ مرۆیانیش بەکار دەبرێ. مانگا یا گامێشێکە ووشک نەکات تا بەسەردا دەزێتەوە. گیایەکی کووێستانی بۆنخۆشە بۆ مەڕ زۆر باشە
جووزەجووز
جووزەرد
جووزەردان، مانگێکی جۆی تێدا پێبگات
جووزەڵە
جۆزەرد
جۆزەردان، کاتی دروێنەی چۆیە، کاتی پێگەیشتنێیە
جیزەجیز(ئەردە)
جێوەرەزەن(موک)
ئەو شووێنەیە، کە میوەی لە سەر ووشک دەکرێتەوە
جێگەزەخم
زەخمگا
جەربەزەیی
ئازایی، بزۆزی، بزێوی، چەتوونی، بێشەرمی، پێکراوی
جەهزەر
(باک): جۆزەردان، کاتێکە جۆی تێدا دەگاتێ
حوزەیڕان:
مانگی شەشەمی ساڵی ڕۆژی، کە لەنێوانی مایس و تەمووزێ دایە.
حیزەبخۆیی:
گرزی، هەرزەیی، سووکی، پەستی، حیزەبەخۆیی.
حیزەبەخۆیی:
حیزەفێڵ:
فێڵی حیز و بێ ئابڕووانە.