تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزەڵنگ(هەورا)
ئاڵ واڵ. گیایەکە بستێک بڵندەو لاسکیشی وەکوو دەنکی شەمچە (شخارتە)ی باریکە، سەریشی خڕە پەلکی شینێکی ئاسمانییە، گوڵەکەشی وەکوو سەری شەمچەیە، بۆ بۆنخۆشی لە نێو لێفه و سەرین دەخرێ
بەرەزەیی
بەری دڕکەزییە لە پانکەی مازوو دەچێ
بەزەتاو
چەورکردنی شووێنێکی قەڵەشاوە یا سووتاوە لە ئەندام بە بەزی داخکراو، کە لەناو پەڕۆدا بە ئاگر گەرم و داغ دەکرێ ئەوسا لە شووێنە قەڵشاوەکە دەدرێ
بەزەرەک
گیایەکی دەستچینە تۆوەکەی لەسەر برینان دادەنرێ دەری دەکات
بەزەوی
بەزەوی پیاهاتنەوە
بەزەوی یادان
بەزەویاچوون
بەزەویدا ڕۆچوون و چوونە خووارەوە
بەزەویاکوتانن
بەزەوەزۆ(خۆ)
بەزاوزۆ، گیانلەبەرێکی مێینەیە، کە زۆر بزێ
بەزەک(باک)
بەزەکەر(باک)
بەزەیی
دڵنەرمی، میهرەبانی. سووێ، به_: میهرەبان، دڵنەرم، پیار، بەزەیی دار، دڵسووتان بە کەسێکی لە کاتی کزی، نەخۆشی یا لێ قەومانێدا. بێ_: دلهشک، نامیهرەبان، دڵڕەق. بێ_ێتی: دلهشکی، نامیهرەبانی، دڵڕەقێتی._ پێداهاتن: دڵ پێ سووتان، دڵ بۆ نەرم بوون، شایانی_: (باک) تۆناک
بەزەیی دار
بەبەزەیی، میهرەبان، پیار، دەڤترک، دلۆڤان._ی: میهرەبانی، دڵنەرمی، دلۆڤانی
بەزەیی پێداهاتنەوە
تازەبرین
مەبەس لە کەسێکییە، کە تازە مردوویەکی لێ مردبێ
تازەبەتازە
خوواردەمەنییەکە لەگەڵ پێشگەیشتنی بخورێ. میوه_ خۆشە
تازەزاوا
زاوا لە مانگی هەنگویندا
تازەقەڵا(ڕۆژ)
ناشی، نابەڵەد، کەسێکە تازە دەستی بەکارێکی کردبێ و هێشتا تێیدا ڕام و لێهاتوو نەبووبێ. چتی تازە داهاتوو