تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردکردن
نیوە کوڵاندنی هەندێ سەوزی بامێ یا کەنگرە ، کە زەرد کراوە، زۆر ترسان و زەردهەڵگەڕان
زەردکریاگ
زەردکراو، نیمەپەز، نیم پوخت، ئاوپەز
زەردکی
(فە.):زەرتک
زەردکە
(بابا.):جوورە ترێیەکە
زەردکەوێت
ڕەنگی سوورێکە بە زەرد بڕوانێ (بۆ ووڵاخی بەرزیە)
زەردۆرە
باڵندەیەکی زەرد و سپییە. (کۆ.) زەردەزیڕە
زەردۆڵە
(ڕەوا.):باڵندەیەکە. (دزە.)زەرگەتە
زەردۆیی
زەردی
(زەر.) زەردوویی، زەرەک. (باک.): بەزەک. ڕەنگی زەرد، زەردێتی، زەری
زەردی شامی
(کۆ.): باڵندەیەکە
زەردینە
خشڵ، چەکی ژنان
زەردیوی
زەردیوەلی
(هەورا.): باڵندەیەکی زەردی بچووک و جۆخۆرە لە پاساری گچکەترە و باڵی ڕەشە
زەردێ
(بابا.):جوورە ترێیەکە. نێوی ئافرەتانە
زەردێنۆهێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکەی
زەردێنە
-ی هێلکەی: (باد.) زەرکاهێکی. زەرتک. ئەو بەشە زەردەیە، کە لەناو هێلکەیدایە
زەردە
نەرمەپێکەنین، گرژینەوە، بزە، زەردەخەنە، زەردەکەنی، لێو، خەند، (باد.):دەڤکەنی، زەردەلێو، لچ خەنە.-ی هەتاو:زەردەخۆر، زەردەپەڕ، گزنگ، گەزەنگ، تیشکێکی بێ تینی خۆرە بەسەرچیا و جێگایانی بڵندەوە. –کەوتووە.-ماوە. جوورە ماسییەکە وەک قاشتە بەڵام پوولەکەکانی ڕەق و زل نین و لە خوواردنا فڕێ نادرێ. جوورە ترێیەکە( زا.باک.):زەردەلە.هەڵوای شەکری، کەلەشیر و برنج و چتی شیرین دروست دەکرێ. (باک.): نێوی ئافرەتانە
زەردە نێو هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
زەردەبی
جوورە دارەبییەکە لە چووار جوورەکان، (باک.): بی زەر