تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەڕنووما
گوندێکە لە باکووری نسێبین دایە
زەڕنگەر
(هەورا.): زێڕینگەر
زەڕنیخ
(ئەردە.،باک.):زەڕنیق
زەڕنیق
زەڕنیخ، دەرمانێکی زەرد و قورسە لە دەرمانی گەرماوێ دەکرێ تا بەری پێ خاوێنکرێتەوە ،بۆ خۆرکە و کەچەڵیش زۆر باشەدەکرێتە مەڵحەم، گۆیا لە (هەوشار) یش هەیە
زەڕنیگار
(هەورا.): بەزێڕ نەخشاو
زەڕنەقووتە
زەڕنەقووتەڵمە، (هەورا.): ساقە تەسۆرە، بێچووە باڵندەیەکی تازە لە هێلکە هاتبێتە دەرو هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێ. پەنجەی باڵابەرزە، قامکی نێوەڕاست
زەڕهاتن
بڕوانە:زەڕەهاتن
زەڕوزیوەر
زەڕوەشان
(ئەردە.):شاباش، شاواش، زەڕاوشان، زێڕەوشان، بەخشیش، خەڵات
زەڕوەڕەق
قاقەزی زەرد، قاقەزی بە زێڕ ئاودراو یا نەخشاو. تاجی گوڵ. کە زۆرترین لە سەر گۆڕی ناوداران دادەنرێت
زەڕکفت
دەرمانێکی زەردی جوانە دەگیرێتەوە و لە ڕووی هەندێ چتان دەدرێ بۆ جوانی
زەڕکەش
جوانکردنی دیوی دەرەوەی چتان بە زێڕ، ئاوەزێڕ، ڕووکیشی زێڕی
زەڕکەشی
ئاوزێڕکاری چتانە بە زێڕ
زەڕی
(ئەردە.): زێڕبافت، قولاپەچن، سمیچن
زەڕیان
(فە.): زەڕین
زەڕیانی هەر
(فە.) زەڕینی کەر
زەڕین
(هەورا.): زێڕین. – کەمەر: زێڕین کەمەر. زەڕاندنی گووێدرێژ، سەرران. (هەورا.): سەرین. زڕین. بەخۆفشین، لە خۆبایی بوون
زەڕینۆک
(هەو.): گیایەکە
زەڕەنگەر
زێڕینگەر، کەسێکە زێڕکاری بکات، -ی:زەرکاری، زێڕکاری کردن