تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەنگوڵە
زەنگل، دێژاموور، زەنگی گچکەیە بە ملی ئاژاڵانیەوە دەکەن تا ماری لێ بڕەوێتەوە لە پێ و ملی منداڵیش دەکرێ. (هەورا.): هێچک، دارێکە بۆ شەغرە یا بۆ هەر چتێکی بە کار ببرێت. (هەورا.): ئەژنۆ، چۆک
زەنگوڵەزیوە
باڵندەیەکی گچکەی ڕەنگینە زۆر جاران هێلانەی لەسەر دارە هەرمێ و بەڕووی بە قوڕو پووش دروست دەکات
زەنگوڵەمیرە
(موک.):باڵندەیەکە