تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای زەمەن
زەما
(باجە.هەورا.)زاوا
زەماخووا
(ئەردە.): شیرینی زاوایی
زەمبوورەک
(هەورا.): زەمۆرەک، دۆزقەی ئاشی ، (کۆ.):پۆسکە، دارێکە لە بنی دۆڵاشی ئاشی دەگیرێ و کونێکیش لە لەنێوەڕاستیدایە، نەی، تێ ئاساو(نێ ئاساو.)
زەمبیل
زەمبیلە، زەنبیل، دەفرێکی پووشینی دەم پەلە چتی تێدا هەڵدەگیرێ
زەمبیلە
زەمبەریش
زەمبەق
زەمبەلەک
زەمتە
(خۆ.):تەمبەڵ، تەوەزەل
زەمزەمە
بەزم، لەسەر خۆ گۆرانی کوتن. هەراهەرا، دەنگەدەنگ. دەنگەدەنگێکە لەکاتی پەرستنی خودایدا لە موغانەوە دێ
زەمهەڕ
زمهاڕ، زمهەڕ. (کرما.، موک.)، زەوەر. دانەوێڵەیەکە برێتییە لە ئاردی (5،6) مانگان. پاییزان، کە گەنم تابەهارێ لێکرێ دەڵێن: زەوەری لێکردووە، زەوەری هەیە. کاتی: کاتی ئامادەکردنی دانەوێڵەی زستانێ
زەموورەک
تەندوورەی ئاشی
زەمۆ
نێوی ئافرەتانە
زەمۆرەک
(هەورا.): زەمبوورەک
زەمۆمە
(کۆخۆ.) هۆرەیە لە درزی داران دەکوترێ بۆ قەڵاشتنەوەی . (بابا.) پوواز. (خۆ.) دارێکە پەڕۆی تێ دەئاڵێنن و کونێکی پێدەگرن
زەمۆک
(هەو.): نێوی ئافرەتانە
زەمی
(کە.): زەوی