تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەزەران
(هەورا.): دابەزین
وەزەراندن
(هەورا.): دابەزاندن. تاڤگه٬ ڕێژگه٬ هەوراز٬ هەڵدێر٬ زیان٬ پێوەدەر( بۆ مارو دووپشک). (کە.): ئامادەبوونی مار بۆ پێوەدان
پوولەزەرتکە
جوورە دراوێکی کەم نرخە لە زەرد دروست دەکرێ
چزیزەرک(باک)
چووزەرە
چووزە، چەقەرە، تووزە، چووقرە، تووزرە، چووزەڵە، چووێزەرە، چوویزرە، لاسکی ناسکی گیایە، توولە باریکەکانی مێوو ئیترەو هەر ڕووەکێکی، کە تازە سەری زەوی دەرهێنابێ و ڕەنگی سپی بێ وهێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێ_ی پێدەڵێن
ڕاگوزەراو
ڕاگووێزەرەوه
ڕەنگزەرد
پوت، زەرەزەرکی ، دووخووز، ڤەمرتی، سیچەلۆک، - بوون: زلهمین، ڕەنگ پەڕین، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. –ی: پوتی
کۆزەرە
ئەو پارچە گوڵەگەنم و جۆیانە و ئیتره٬ کە دووای گێرە یا دابێژتنی بەسەر بێژنگدا مابێتەوە ٬ واتە ئەو دەنکانەیە٬ کە لە ناو کیفی خۆیاندا نەهاتبنە دەرەوە
کۆزەرەڕیشە
یەکێکە ڕیشێکی بۆزی هەڵپرووزاوی ببێ
گازەری پشتی
دەرگایەکەی خستە سەرپشت٬ واتا خستیە سەرگازی پشتی.
گزەری (هەورا.)
سێوی بن ئەرزی.
گوڵەزەرد
نێوی گوڵێکە ٬ نێوی ئافرەتانە.
گەزەرەکێویلە
جوورە گیایەکی کێوییە.
ئازەر
ئاوور، ئاگر، ئاڤر، ئاتر، ئاتەش. ناوی باوکی ئیبراهیم پیغەمبەری بووە، کە کوردێکی ئازربایجانییە
ئاییرکوشن ئازەر(هەورا)
ئووزەر(باک)
بێزەر(باک)
زەردەبی، یەکێکە لە چووار جوورەکانی دارەبی
جەهزەر
(باک): جۆزەردان، کاتێکە جۆی تێدا دەگاتێ
خلەنزەر
خەزەر
خەزدڵ.
زیلانزەر
(باک.): کەڕەنگ. کەنگرێکە تازە سەری دەرخستبێ و شین بووبێ
سەرپارێزەر
سەرکۆزەر
سەرکۆتەڵ،پووش و پەلاشێکە دەکەوێتە سەردانەوێڵە کاتی گێژو تەتەڵە کردندا
غەزەر
(خۆ.):بڕوانە خاڵەڕەش
مێزەر
شاشک٬ ئەردی٬ مەندییل٬ (ڕۆژ.): پووتک
پارێزەر
پاژەر، وانە، وان، پێ بەر. ئاگادار، پارازۆ، نڤاندا، ئۆتۆرڤان
پووزەر(باک)
پینک کۆزەر
ئەو دەنکە دەغڵانەیە، کە دووای گێڕەو کوتانی لە بێژنگدانی لە نێو کیف و قەپێلکەکانیاندا مابنەوە
چووار گوزەر
ڕازەر
(باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدانەوە لە ناو گەرما و ئەشکەوتان، -کرن: دەنگدانەوەی دەنگ
ڕاگوزەر
ڕاگوزار ، ڕێبووار ، ڕێ بگار
ڕاگووێزەر
گووێزەرەوه، ڕاگوێزەرەوه
کێزەر
کێزر.ـــ ی: کێزەری.