تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردۆرە
باڵندەیەکی زەرد و سپییە. (کۆ.) زەردەزیڕە
زەردۆڵە
(ڕەوا.):باڵندەیەکە. (دزە.)زەرگەتە
زەردۆیی
زەردی
(زەر.) زەردوویی، زەرەک. (باک.): بەزەک. ڕەنگی زەرد، زەردێتی، زەری
زەردی شامی
(کۆ.): باڵندەیەکە
زەردینە
خشڵ، چەکی ژنان
زەردیوی
زەردیوەلی
(هەورا.): باڵندەیەکی زەردی بچووک و جۆخۆرە لە پاساری گچکەترە و باڵی ڕەشە
زەردێ
(بابا.):جوورە ترێیەکە. نێوی ئافرەتانە
زەردێنۆهێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکەی
زەردێنە
-ی هێلکەی: (باد.) زەرکاهێکی. زەرتک. ئەو بەشە زەردەیە، کە لەناو هێلکەیدایە
زەردە
نەرمەپێکەنین، گرژینەوە، بزە، زەردەخەنە، زەردەکەنی، لێو، خەند، (باد.):دەڤکەنی، زەردەلێو، لچ خەنە.-ی هەتاو:زەردەخۆر، زەردەپەڕ، گزنگ، گەزەنگ، تیشکێکی بێ تینی خۆرە بەسەرچیا و جێگایانی بڵندەوە. –کەوتووە.-ماوە. جوورە ماسییەکە وەک قاشتە بەڵام پوولەکەکانی ڕەق و زل نین و لە خوواردنا فڕێ نادرێ. جوورە ترێیەکە( زا.باک.):زەردەلە.هەڵوای شەکری، کەلەشیر و برنج و چتی شیرین دروست دەکرێ. (باک.): نێوی ئافرەتانە
زەردە نێو هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
زەردەبی
جوورە دارەبییەکە لە چووار جوورەکان، (باک.): بی زەر
زەردەخەنە
(هەورا.): زەردە، (باد.):دەڤکەنی. نەرمەپێکەنین،گرژینەوە، بزە، زەردەکەنی، زەردەلێو، پێکەنینی بێ دەنگ، دزە خەنە، لچ خەنە
زەردەدڕک
دڕکەزەرد
زەردەزیڕە
(بابا.):باڵندەیەکی بچووکی سەر ڕەشە لە هەڵفڕینێدا دەزیڕێنی گەرمێن و کووێستانی دەکا. (موک.)باڵندەیەکی چکۆڵەی زەرد و سپییە.زەردۆرە، زەردۆڵە، (بابا.):زەرگەتە. جوورێکە لە زەردەواڵە و زەردە و بچووکترە لە زەردەواڵە.(بابا.):زەردەواڵە
زەردەسیری
گیایەکی گەڵا ووردی دڕکاوییە بۆ کەچەڵی زۆر باشە
زەردەشامی
(خۆ.):باڵندەیەکە بەقەد هەوێردەیە دەنگی زۆر خۆشە،گۆرەوی چنە، بە سێ جوور دەخووێنێ سەرباڵەکانی ڕەشە ئەوانی تری زەردە لەنێو دارستانی پڕ ئاو و چۆلان دەژی