تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردە
نەرمەپێکەنین، گرژینەوە، بزە، زەردەخەنە، زەردەکەنی، لێو، خەند، (باد.):دەڤکەنی، زەردەلێو، لچ خەنە.-ی هەتاو:زەردەخۆر، زەردەپەڕ، گزنگ، گەزەنگ، تیشکێکی بێ تینی خۆرە بەسەرچیا و جێگایانی بڵندەوە. –کەوتووە.-ماوە. جوورە ماسییەکە وەک قاشتە بەڵام پوولەکەکانی ڕەق و زل نین و لە خوواردنا فڕێ نادرێ. جوورە ترێیەکە( زا.باک.):زەردەلە.هەڵوای شەکری، کەلەشیر و برنج و چتی شیرین دروست دەکرێ. (باک.): نێوی ئافرەتانە
زەردە نێو هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
کوللھ زەردە
کوللھ یێکی زەردەی بەزیانە.
زەردەبی
جوورە دارەبییەکە لە چووار جوورەکان، (باک.): بی زەر
زەردەخەنە
(هەورا.): زەردە، (باد.):دەڤکەنی. نەرمەپێکەنین،گرژینەوە، بزە، زەردەکەنی، زەردەلێو، پێکەنینی بێ دەنگ، دزە خەنە، لچ خەنە
زەردەدڕک
دڕکەزەرد
زەردەزیڕە
(بابا.):باڵندەیەکی بچووکی سەر ڕەشە لە هەڵفڕینێدا دەزیڕێنی گەرمێن و کووێستانی دەکا. (موک.)باڵندەیەکی چکۆڵەی زەرد و سپییە.زەردۆرە، زەردۆڵە، (بابا.):زەرگەتە. جوورێکە لە زەردەواڵە و زەردە و بچووکترە لە زەردەواڵە.(بابا.):زەردەواڵە
زەردەسیری
گیایەکی گەڵا ووردی دڕکاوییە بۆ کەچەڵی زۆر باشە
زەردەشامی
(خۆ.):باڵندەیەکە بەقەد هەوێردەیە دەنگی زۆر خۆشە،گۆرەوی چنە، بە سێ جوور دەخووێنێ سەرباڵەکانی ڕەشە ئەوانی تری زەردە لەنێو دارستانی پڕ ئاو و چۆلان دەژی
زەردەشت
(هەورا.): زەرتوشتر. پەروەردگار، تڕووم پەروەر، نەژادپەروەر، زەڕتوشت، زڕاتەشت، زەڕادهشت، زەردهیشت. پێغەمبەرێکی کورد و لە مادەکان بووە نزیکەی حەوت سەدە لە پێش عیسادا لە کوردستانێدا سەری هەڵداوە و زادگەی وی شاری سەردەشتەو رووی لەگەڵ کرد، کە ڕوو لە پەرستنی خودای تاک و تەنیا بکەن. ناوی باوی (پورشسپ) و ناوی دایکی (دۆغدۆ) بووە. بەویان (زەڕتەشت ئسپێمان) هەم کوتووە، لە داستاناندا مێژووی ژیانی وی بە (600)ساڵ پێش عیسا نیشاندەدەن بەڵان مێژوونووسانی ڕاستەقینە لەبڕوایە دان کە زەردەشت لە سەدەی حەوتمێ پێش عیسا واتە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ماداندا و لە پێش دەستەڵاتی هەخامەنشیاندابووە و ئایینی زەردەشتی لە سەردەمی هەخامەنشیان و لە سەردەمی ساسانیەکان لە کوردستانێدا ئایینێکی ڕەسمی بووە و نامەی ئاسمانی وی ئاوێستایە
زەردەشتی
مەزدەسنی
زەردەلوو
(هەو.):قەیسی تەڕ و تازە. شیلانە ، زەردەلووێ. زەردالوو. (باد.):هەڵووژە زەردە. (لو.)قەیسی
زەردەلووێ
(لو.هەورا.):قەیسی ووشک و تەڕ
زەردەلپەر
زەردەلۆ
(هەو.):گیایەکی زەردە
زەردەلێو
زەردەخەنە.-ی:باری زەردەخەنەی
زەردەلە
میوەیەکە لە بەر (هەورا.): تاو ووشک کرابێتەوە
زەردەماسی
ماسییە زەردە
زەردەهاتن
زەردەواڵە
زەرگەتە، زەردەواڵە، (بابا.هەورا.):سیرە مۆزە، گیاندارێکە ڕەنگ زەرد باڵدار و چزوودارە لە هەنگ و مێش زۆر گەورەترە و هەندێکیان کوژەندەن
زەردەوێڵە
گۆرەوی چنە، باڵندەیێکی زەردە هێندەی خەزایێکی دەبێ.(شا.) زەردەشامی. (گەرد.،باک.):زەردەوێلە
زەردەوەلی
گۆرەوی چنە، باڵندەیەکە لە کۆتری گچکە تر. زەردەوێڵە، باڵندەیێکی زەردی جوانی باڵ ڕەشە