تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرتک
(هەو.،ڕەوا.):زەردوویی، ئازارێکە تووشی گیانلەبەران دێت سپێنەی چاوی و پێستی لەشی زەرد هەڵدەگەڕێ. (باد.):جوورە ترێیەکە. (خۆ.)گرتەک. باژەڵە، کولکێکە لە منداڵی ساوا دێت تا تەمەنی سێ مانگی ، کە دەرنەبێ دەیکووژێ. پێستی مریشکی ڕەش دەیڕەوێنێتەوە موورووی کارەبا و بە موورووی زەردیش دەڵێن،بەدەستەوانەیەکیش دەڵێن، کە لە موورووی کارەبا دروستکرابێ. (باک.): زەردێنەی هێلکە.گیایەکی بەهارییە بە تەڕی ڕەشە ، کە ووشک بوو زەرد دەبێ و خوری و بەنی پێ ڕەنگ دەکرێ بە زەردێکی جووان
گیا زەرتک
گیایەکە بستێک بڵند و گوڵی زەردە ٬ گوڵەکەی ووشک بێت ٬ کەبە برینان وەرکرێ دەیبرژێنێتەوە.
زەرتکە
جوورە گەنمێکی زەردی دەنک قەڵەوە
پوولەزەرتکە
جوورە دراوێکی کەم نرخە لە زەرد دروست دەکرێ