تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچیچک(زەر)
نزگەرە، (هەو) بەرچیچکە
ئەزدین زەری(باک)
جوورە پارچەیێکی باش و نرخدارە. جوورە هەڵپەڕینێکە
ئەستڕی زەردکە
بە شینی گیایەکی زۆر زەردو جووانە بەووشکی دەبێتە دڕووزەردە، دڕکەزەردە
زەرباف
زێڕبافت، زەڕی، کری بەسیم، ڕازاوەوە، کری سیمدار
زەربی
جوورە دارە بییەکە
زەرتوشت
پەروەردکار،نەژادپەروەر، تڕووم پەروەر
زەرتووتک
(باک.): زەردی کا
زەرتک
(هەو.،ڕەوا.):زەردوویی، ئازارێکە تووشی گیانلەبەران دێت سپێنەی چاوی و پێستی لەشی زەرد هەڵدەگەڕێ. (باد.):جوورە ترێیەکە. (خۆ.)گرتەک. باژەڵە، کولکێکە لە منداڵی ساوا دێت تا تەمەنی سێ مانگی ، کە دەرنەبێ دەیکووژێ. پێستی مریشکی ڕەش دەیڕەوێنێتەوە موورووی کارەبا و بە موورووی زەردیش دەڵێن،بەدەستەوانەیەکیش دەڵێن، کە لە موورووی کارەبا دروستکرابێ. (باک.): زەردێنەی هێلکە.گیایەکی بەهارییە بە تەڕی ڕەشە ، کە ووشک بوو زەرد دەبێ و خوری و بەنی پێ ڕەنگ دەکرێ بە زەردێکی جووان
زەرتکە
جوورە گەنمێکی زەردی دەنک قەڵەوە
زەرخڕیدە
زەڕخڕی، زێڕکڕی، زەڕخڕید. بەندەیەکە بە پوول کرابێ
زەرد
ڕەنگێکە وە زەردێنەی هێلکەی دەچێ. زەڕ، ڕەنگێکە هەتاوزەردە، گەڵای دارانیش کە ووشکبوون زەرد هەڵدەگەڕێن.-ی ڕەنگی پرتەقاڵی:حوول، حوویل، (موک.)کێوی چڕ و سەخت. کێوێکیشە لە موکریان . تاش کەمەر، (کە.) ماە و شاخێکی سەخت و داتاشراوە وەکوو گەلی عەلی بەگ. شووێنی سەختە لە چیایاندا ، ماە، (بابا.):جوورە ترێیەکە. مسی زەرد کانێکە سەماوەر و هەندێ ئامرازی تری پێ دروست دەکرێ
زەرداو
زووخاو، کێماو، ئاوێکی زەرد لە برینان دێتەدەرێ. (باک.): تەوول، سەفرا، ئاوێکی تاڵ و زەردە لە دەروونی هەندێ کەسەوە دێتە دەرێ پێی دەڵێن سەفرا
زەردای
(هەورا.): زرینچک
زەردایی
زەراهی، زەرایی، زەرکی، زەردێتی، زەردێنەی هێلکە
زەردایی کردن
بە ئاستەم ترووسکە کردنی چاو
زەردباو
زەردباوە
(جا.):زەردنووێن، مەیلەوزەرد، ڕەنگێکە بە زەردی بڕوانی
زەردبوون
زەردسیری
جوورە گیایەکە دڕووی ئێجگار زۆر ووردە
زەردنەیەی هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
زەردوزۆڵ
چتی زەرد وجوان