تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خانەی زین
ئەوشووێنەیە لە زین کەسووار لە سهری دادەنێشێ.
داینەی زین
(ئەردە.): داوێنی زین
زین
چتێکە لە قایش و تەختە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێ و ئاوزەنگیشی پێوەیە تا سووار لەسەری سوواربێ.مارەکە.نێوی ئافرەتانە لە بنچینەدا(ژین)بووە سەیدایێ خانی چیرۆکی مەم و زینی خستۆتە ناو کراسێکی نیشتمانیەوە:زینی بە ژین و مەمی بە نەتەوەی کورد داناوە وادەردەخا ، کە نەتەوەی کورد ژیانێکی سەر بەخۆی دەوێ و ئاواش ڕێگا نیشاندەدا:
زین وبەرگ
(ئەردە.): زین
زین ووراز
(هەورا.): زیندروو
پشت زین(باک)
پاش زین
کەلبەی زین
(ئەردە.): قەڵپووزی زین
زینات
(زا.):زۆر و ستەم
زیناتکر
(زا.):زۆردار،ستەم کار
زینان
زیندان،گرتووخانە، (ئەردە.): گۆپکەکردن
زینبری
(باد.):بریندار
زینبەر
(باک.): زەوی و بەردی بڵند لە کەنار ئاواندا
زیندان
چاڵی زۆر قووڵ،کەجاران تاوانبارانیان تێدا ڕاگیر دەکرد.گرتووخانە،بەند،بەندیخانە.واتەکەی جێگای زیندووانە،جێگای زیندووان
زیندانی
بەندی،گیراو،گرتوو،کەسێکە لە زیندانێدا بێ
زیندانەوان
بەندیخانەوان،بەندی وان،نۆبەتچی بەندییان، یاساوڵی زیندان.-ی:بەندیخانەوانی
زیندروو
زینساز،زینکار، (باک.): زینکەر، زین چێکەر.زینگەر،زیندووز
زیندروون
دروونی زین
زیندروێتی
زینسازی،زینگەری
زیندوو
زنە،زندی،زنوو،(هەو.)زیندی.گیانڵەبەر،گیاندار،تناوور
زیندوو
زیندووبوونەوە
بووژانەوە،گیان وەبەرهاتنەوە،بۆگیان لەبەران و ڕووەکان
زیندووکردنەوە
بووژاندنەوە،گیان وەبەرخستنەوە،بۆتازەکردنەوەی چتی کۆنیش بە کاردەبرێ
زیندوویی
گیانداری،زنەیی،ژیان، زیندووێتی
زیندووێتی
زیندگ
زیندی
(هەو.):ئەسپێ و کێچ.زیندوو