تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیل
پارچەیەکە لە ئامرازی ئاهەنگ و بەزم، کە زیلەی لێوەدێ.زەنگی ئاگادارکردن و بانگ کردنە.هۆزێکی کوردە لە ئێرەوانێدا. (هەورا.): هەراوهووریا،هەراهەرا،قیڕەقیڕ،زریکە،چریکە،بۆدەنگی تیژ و باریکیش بە کاردەبرێ. (باک.): سەری گیایەکیە تازە لە زەوی دەرهاتبێ، چووزە،چووزەڵە.زەنگێکە دەستی پێدانرێ دەنگی لێوەدێ بۆ بانگ کردنی بەردەست
زیل و بەم
دەنگی نزم و بەرز، زیروبەم.چەشنە مرازێکە ئاهەنگ و بەزمێیە
زیلا
ئێلێکی گەورەی کوردە،(مل و زیل)هێندێک دەڵێن سەرچاوەی نەتەوەی کورد ئەوانن، ئەمەش درۆیە چونکو کورد لەوان زۆر کۆنترە و ئەوان خۆیان ئێلێکن لە کورد
زیلان
(زا.):ڕێسمەی دڕکێیە. (باک.): لاولاوەی دەرک و پەنجەرانە لە داری ، ڕێزە لە داری
زیلانزەر
(باک.): کەڕەنگ. کەنگرێکە تازە سەری دەرخستبێ و شین بووبێ
زیلک
(کۆ.):زیلەمۆ.(زا.)قیتکە
زیلکە
جوورە ترێیەکی ناسکی مزری سپی بزمارکوتە،ساڵێ دووجاران بەردەگرێ
زیلۆ
(زا.):زەروو،زێروو
زیلە
زللە،شەپەڵاخە. دەنگێکە لە زیکە گەورەترە
زیلەزیل
زیلەی یەک لەدووای یەکتری
زیلەمۆ
(هەورا.): ژیڵەمۆ،ژێلی،(کۆ.)ژیلک،(شار.)ژیل، (باک.): تەراف،خووەلی مەرمۆتک
هەزارە زیلە
بەکۆما مرۆ یا زیندەوارێکی ئێجگار زۆر دەڵێن ٬ بۆدەنگە دەنگێکی زۆریش بەکاردەبرێ.
بەرزیلان(ئەردە)
یاری شێرو خەتە بەپارە
تازیلە
توورەکەیێکە دۆی تیری داندۆکی تێدا هەڵدەگیرێ. بڕوێش. تازیە. گەنمێکە لە دەستاڕ کرابێ، بڕوێشی گەرمێنێ. چێشتێکیشە بەو گەنمە لێنرابێ
توزیلانە(ڕەوا)
خلۆر._کردن: خلۆرکردنەوە
خزیلک
شووێنی خز
خزیلکە
(هەورا.):خلیسک
دەرزیلۆکە
گیایەکی بەهارییە بەرێکی دێنی وەکوو دەرزی وایه٬ دەرزیلە.
شەقەزیلە
مام دەرزیلە
(خۆ.):دەرزییلە(گیایەکە)
پەڕەزیلە(موک)
ئەو ماکە نەرمەیە لەسەر گوڵی دەغڵان، کە بەهۆی ویەوە ئاووس دەبێ
چزیلک
چسکە، کزکە، کسکە، چزلک، چزڵیک، (کۆ) کزیلک
کزیلک
(خۆ.):چزیلک
کەزیلە
گیایەکی کیوییە گەڵایەکانی باریک و درێژە وە کەزی دەچن گوڵیشی وەهی قەنەفڵی دەچێ ڕەنگی گوڵەکەی بەزەردی دەڕوانێ