تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆروزەوەند
چتی زۆر.-ی: زۆروزەبەندی
زۆروێژ
زۆربێژ.-ی: زۆربێژی
زۆروەنەکریا
(هەورا.): زۆرلێکراو
زۆروەڕ
زۆربێژ، چەنەبێژ، چەنەباز، زۆربڵێ، هەڵەوەڕ.- ی: زۆربێژی، چەنەدرێژی. (هەورا.): فرەواتەی
زۆرچۆ
خاوەنددار، کوتەکدار، زۆردار
زۆرچۆنە
(باک.): بە کوتەک، چۆن:دارە چۆن ژ چۆنێ ڤەدگەڕێ:دارلە داری دەگەڕێتەوە.بارام مافی خووە چۆنە ستاند
زۆرگەڕ
گڕخۆر، سووڕخۆر.-ی:گڕخۆری،سووڕخۆری
زۆرۆ
ناوی نێرینانە،- ئاغا لە چیرۆکاندایە. زۆردار، بێدار
زۆری
زۆربەیی، زۆرێتی. تۆپزی، کەڵەزەڕی . بە-: بە تۆپزی، بەکەڵەزەڕی. شلی و شەپلی
زۆرێتی
زوربەیی، گوورانی ، زۆری
زۆرە
ئەستێرەی زوهرە، ناهید
زۆرەبانی
زۆرەزمێ
زرمەزلێ، زەرمەزلێ، زۆرەوانی
زۆرەملە
زۆرە ملێ
زۆرەوانی
زۆرانی، زۆرانێ، بنکەفشانێ، عەردانێ، (باد.):خۆلێکدانێ، (گەڵاڵە)تێکوەرانێ، (کە.):زۆران، (خۆ.،سوور.)حاردانە، حاردان، (خۆ.) زۆرانبازی، تێکوەرانە، (سوور.،ڕەوا.):تۆکەرانێ. (باک.): پەرەچۆنگ، بچەنگانێ، بناڤێ، (هەورا.): پەرەچونگ، زۆرەبانی، (ئەردە.): زرمەزلێ، -گرتن:مل لەبەرملی یەکترینان، زۆرانی گرتن
بەزۆرسەنن
مازۆرێ
تۆراوێکە جێگای خۆی بە جێ بێڵی و بچێتە لایێکی دی.
چاڤزۆرک(باک)
چکزین، ئەنتوپەهت
کارزۆرەکی
بێگاری٬ سۆغرە
گزۆری (کە.)
تەواوی ٬ کەماڵ٬ نا ـــ : ناتەواوی ٬ دەست کورتی .