تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زناو
(ئەردە.):زەهاو، زنەک. پارچە زەوییەکە هەمیشە ئاوی تێدا ڕادەوەستێ و لێی دەزێتەوە. (باک.): پەهناڤ،چراڤ، (هەورا.): زنکاو، زەنەک، (جا.):زۆنگاو، زۆنکاو،(جا.،بابا.) زەلکاو، ئاوگیر، لیتە، قۆپیە، باتڵاخ، ئاوگڕ، ئاوزا.(دەر.):دەقن، تەرازن.زەهاو
پازناووک
دارێکە وەک پیشک دەکرێ بە نووێڵ و بەرداشی پێ هەڵدەگیرێ
پازناو
دارێکە وەکوو تێڵاو بوێڵ دەخرێتە ژێرپێی ئاش و پێی ئاشی پێ بەرزو نزم دەکرێت بۆ ووردو درشتکردنی ئاو بە پێی دڵخوواز، پێ ئاش تا بەرز بێ ئاردی زبرە تا نزم بێت و دابخرێت ئاردی ووردە
پووازناو
دارێکی تۆزێ خخوارە، سەرێکی پان و دادراوە، بەرداشی سەرووی پێ بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی گردەڵەی بخرێتە ژێر