تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باروسەروزمانی(هەورا)
بەڵغی سەری زمانی
بازمان(ئەردە)
منداڵێکە لە دووای مردنی باوکی بەجێ مابێ، باووک مردوو، دامان، خەفەتباربوون
بازمانە
بڕوانە: بازمەنە، پاشماوە
بزماتە
قرماغی برین، تووێژی ئەستووری سەربرین، بزمەتە
بزمار
بسمار، مرازێکی دیارە، مێخی ئاسن
بزمارڕێژ
چتێکە بزماری زۆر لێدرابێ
بزمارکوت
شووێن و یا بن پێڵاوێکە، کە بزماری زۆر تێکوترابێ. ترێیە هێشووی پڕ گلوو بێ
بزمارۆک
بزمەتە، قەتماغەی برین
بزمارە
ووردە پووازێکە لە گێر(بلۆسک)ی ئاشی دهدرێ تا نەمیزێ، (ئەردە) مێخەکە
بزمان(باک)
بزمژگ(باک)
بزمک(باک.، موک)
بزمۆک(ڕەوا.، خۆ.، سوور)
لەڕو لاواز. (باکموک) بزمک، (دەر) بەڵامک، زاربێن، دەمگووش، بزمۆکە. جوورە لغاوێکە لە دارو بەنی دروستدەکرێ لە زاری بەرخ و گوێلکانی دەکەن تا دایکیان نەمژن، بەڵان پەکی خوواردن و خوواردنەوەیان ناخات
بزمۆکە
بزمەتە
بزمانە
بنەزمان(باک)
گرێ و یا قوونێرێکە لە بنی زمانی ووڵاخان پەیدا دەبێ
بەدزمان
زمان پیس، کەسێکە چاکەی بەسەر زمانیدا نەیەت._ی: زمان پیسی
بەزمان
زارەکی، بە ووتە، بەزار، زمان ڕەوان، بە دەم و پل