تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زمانکێشان
زماندرێژکردن، بێ شەرمی کردن.جنێودان.-ی ماڵات و ووڵاخ لە گەرمان یالەبەر ماندووێتی:زمان دەرهێنان.بۆ مەبەسی ماندوێتی و تێنووێتیش بە کاردەبرێ
زمانگرتن
کەوتنە ئاخۆتنی منداڵی ساوایە.بێ شەرم و بێ پەروایانە ئاخۆتن، زبانگرتن
زمانگیران
زبانگیران بە هۆی لاڵییەوە، پسکی
زمانگەزتن
مەبەس لە پەشیمان بوونەوە یە و بەپەرۆش بوون لەبەر لە دەستچوونی چتێکی
زمانۆک
زمانە
بڕوانە:زبانە
زمانەبچکۆڵە
زمانەپەنجەرە
پارچەدار یا ئاسنێکە کە پەنجەرە پێوەدراو دەیسووڕێنێتەوە سەر پەنجەرەکەی تا نەکرێتەوە
زمانەچکۆڵە
زمانە بچکۆڵە، (ڕۆژ.):بەرگە. پارچەگۆشتێکە بە مەڵاشووەوە نووساوە بەدەم گەرووەوە
زمانەگا
(موک.):گاوزمان، گوڵزووانە. گیایەکە گوڵەکەی بە ئاوەوە بکوڵێنرێ و سبەینان لە خورێنی بخورێتەوە بۆ دڵە کوتێ باشە، ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە سوودیان لێدیتووە
زمانەگوڵانە
(هەورا.): زمانە چکۆڵە
زمانەی هەوجاڕی
زمانی دەندە، زووانە
زماک
(زا.):شووێنی نزم لە نێو شاخاندا، کە هەتاو نەیگرێ
زمتنۆکی قۆدێ
زمانی قفڵی
زمزم
(باک.): زرمەزرم، زرمە
زمزمۆک
(ڕەوا.،بار.،خۆ.):ووزووزە.(خۆ.،کۆ.):قازی بازی. جوورە قالۆچەیێکی باڵدار و سەوزە، کە هەستا ووزەووزێ دەکات
زمسان
(هەورا.): زستان.-ە:زستانە،-ی:زستانی
زمستان
(دەر.،جەبا.،فە.)زستان،زمستان.-ی:زستانی
زمهاڕ
(ئەردە.): ئاردێکە، کە بۆزستان هەڵدەگیرێ، زمهەڕ، زەوەڕ، ئارد هاڕین بۆ زستان، زەم ئاس
زمهێڕ
(خۆ.):بەڕوو و دەغڵ و دانی درشتی هاڕڕاوە بۆ مەڕو ماڵاتان