تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەهەزار
دەجارن هەزار1000
زبانزان
زمانزان.-ی:زمانزانی
زریزانە
(بابا.):دیوان، دولێرە، زیزانە،خولێرە، لەناو گەنمدا شین دەبێ دانەکەی وورد و تاڵە
زمانزان
زبانزان، زووانزان، شارەزای زمان، ئەزمانان، کەسێکە شارەزای چەند زمانێکی بێ.-ی:زووانزانی ، شارەزایی زمان
زنزان
زندان، زیندانە، گرتووخانەی یەک کەسی و تەنها جێگای تاکە کەسێکی تێدا دەبێتەوە
زوبانزان
زمانزان.-ی: زمانزانی
زومانزان
زمانزان، وەرگێڕ.-ی (هەورا.): زمانزانی،وەرگێڕان
زووانزان
(هەورا.): زمانزان، وەرگێڕ،زانا.-ی (هەورا.): زمانزانی
زڕزارا
(باک.): زڕوارا، ئێڵێکی کوردی ناودارە لە ناو لەشکری شاهەنشایەتی سەلاحەددینی ئەیووبیدا
زڕزاوا
لەشکرێک هەبوو، ئەمرۆش لە چیای علویا لەولای لازقی لە نزیک دەریای سپی ئێڵێکی کورد هەیە بە ناوی زرزار بەڵان موخابین ئەوان و دوو ئێلی کوردی دی زمانی خۆیان لە بیر چۆتەوە
زگ وزاکەر
ژنێکە زگان بکات، زگکەر
زۆرزان
زانا، فرەزان، پسپۆڕ، جووحە، بەهووردە، کەمۆ. فێڵەزان.-ی:زانایی، فرەزانی، پسپۆری.فێڵەزانی
زۆرزانیک
(باک.): بەفرکار
زۆزان
(باد.):کوێستان
زۆزانڤان
هەوارگەڕ، هاوینەهەوارگەڕ.- ی: هەوارگەڕی، هاوینەهەوارگەڕی
زۆزانیک
سەهۆڵکار، بەفرکار. سەهۆڵخانە
زیزانە
(بابا.، شا.)زیوان (گیا) ، گیایەکە لەناو دەغڵاندا شین دەبێ بەرێکی ڕەشی تاڵی هەیە
زەوی وزار
کێڵگە، شووێنێکە، کە کشت و کاڵی تێدا بکرێت
سازاخ
(باک.): بای تەڕ٬ بۆران