تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵۆزاندن
بێ ئارامکردن، شێواندن، تێکەڵاوو بێ سەروبەر کردنی داوەدەزوو
ئەیڤەزاندن(باک)
ئامادەو سازکردن
بەرزاندن(باک)
شەڕکردن، کێشەکردن، ببەرزینە: شەڕو کێشەی بکە
بەزاندن(باک)
غارپێدان، ڕاپێکردن، بەزانن. کۆل پێدان، شکاندن، بەسەردا زاڵبوون، بۆڕدان، گاڕدان، حیزنای، دابین کردن، زەبوونکردن. هاتنە دەرەوەی میزی منداڵە بە چەشنێکی وا، کە ناولانکەکە تەڕ بکات
ترازاندن
دەرپەڕاندنی چتێک لە شووێنی خۆی
ترکەزاندن(ڕەوا)
تووزاندنەوە
تۆزاندنەوە
برژاندنەوه و سووتاندنەوەی برین یا پێست
تێخزاندن
خزاندن، ترنجاندن، چڕاندنی چتێک بۆ ناو شووێنێکی تەنگ
تێکبەزاندن
تەزاندن
سڕکردن، بێ هەست کردن، قەفڵاندن، ئازاردان و دڵگیرکردنی کەسێک بۆ چاوترساندنی. (باک) فڕین بەبێ ئەوەی باڵ بجووڵێنی بە لەنگر لە هەوادا ڕاوەستان. ساردکردن. بەهۆی سەرماو بەفرو بارانەوە ئەندامی لەش سڕو بێ هەستکردن
تەڤزاندن(باک)
خزاندن
هەڵخلیسکاندن، خشاندن،خلیسکاندن، تێخزاندن
خووە یزاندن
(ئەردە.): زوقم کەوتن
خووەیزاندن
(باک.): چاو پێ هەڵنەهاتن، بەد خووازی
خێزاندار
داترازاندن