تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەریادڕەس
فریاکەوتوو٬ بەهاوار و دادی کەسێکی گەیشتوو
فەریادڕەسی
بەهاوار و دادی کەسێکی گەیشتن
فەریادکردن
هاوارکردن٬لاڵانەوە٬دادکردن٬ دادوبێدادکردن
فەریقەت
(باک.): دڵنیا.-بوون:دڵنیابوون
فەریک
ووڵین٬دانێکی نەرمە٬ کە هێشتا ڕەق نەبووبێ و تەواو نەگەیشتبێ. (ئەردە.): فەتیر٬هەویری (هەورا.): ڵنەهاتوو
فەریک بوون
تەڕونەرم بوونی دانەوێڵەیە ٬کەلەناو گوڵەکەی دا هێشتا ڕە(هەورا.): ق و ووشک نەبووبێ
فەریکەجۆ
جۆیەکە هێشتا تەواو نەگەیشتبێ
فەریکەخورما
جوورە خورمایەکە هێشتا بە تەواوی نەگەیشتبێ
فەریکەقەزوان
فەریکەنۆک
نۆکەفەریکە٬ نۆکێکە هێشتا ڕەق نەبووبێ
فەریکەگووێز
(هەورا.): کاردەوەژە.گووێزێکە هێشتا بەتەواوی نەگەیشتبێ
قاریسەک
(باک.): چەسپ
قارین
(باک.): پاڕانەوه٬ لاڵانەوه٬ بقاڕە: بپاڕێوه٬ بلاوێنەوە
قاووقریشک
قیژوهۆڕ٬ دەنگەدەنگ
قایش٬قاریش
پشتێندی چەرمینەو پتەو و بەتینە
قریاشان
(موک.):گیایەکە
قریشت وهۆڕ
هەراهەرا٬ هەلڵاهەلڵا٬ گرمەگرم٬ دەنگەدەنگ٬ قریشتەقریشت
قریشتە
دەنگ٬ هەرا٬ هووریا٬ هەلڵا٬ بە قیڕەی مریشک و کەڵەبابانیش دەڵێن
قریشتەقریشت
دەنگەدەنگ٬ قریشت وهۆڕ
قریشک وهۆڕ
قریشک و هووڕ٬ قریشکە قریشکی زۆر