تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخت وەرگەڕاندن
چارەڕەشکردن
بەخت وەرگەڕاو
بەردەرگانە
ئاستانە، بێڵایی، بڵندین، پێشدەرگانە، بەردەرگا. پارەیەکە لە بەردەرگای ماڵی بووک لە زاوا وەردەگیرێ تا دەرگایەکەی لێ بکەنەوە
بەرگاز(باک)
خەڵفی هەنگووین، خڵێف
بەرگاویلکە
بەرگایی
پێشکەوتنی یەکێک لەبەردەمی گایەکەوە، کە تازە خرابێتە ژێر جووت یا گێرەوە بۆ ڕاهێنانی
بەرگاییلکە
باڵندەیێکی گچکەیەو شینە زۆرتر لەبەردەمی گاجووتاندا دەنیشێ و کلکی هەڵدەتەکێنی، بەروایلکە، بەرگاویلکە، پێشگاییلە، کلک هەڵتەکێنە، کلک هەڵسەنگێنە
بەرگدروو
جلدروو، کاڵادروو
بەرگدروون
بەرگدروێتی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی
بەرگرتن
بەرگەگرتن؛ ئەم بارگینە بۆ ئەو بارە قورسە بەرگە ناگرێ. پێشگرتن بۆ ئاوو گیان لەبەرە. پرژاندنی ترش و خووێ بە دەم و چاوی کەسێکیدا، کە ئاورەی گرتبێ، لە لایەن یەکێکەوە کە منداڵی بە ئاوور سووتابێ بۆ ئەمەی، کە چاک بێتەوە. هاتنەبەری دارو درەخت. ئاووس بوونی هەموو گیاندارێک تەنها ئافرەت نەبێ. بەربەستکردنی چتی ڕەنگ کراو. پێشگرتن، بەرهەڵستکردن
بەرگرد
چتێکە لەبەر دەستدابێ و بەکار بێنرێ بۆ ئەمەی ئەو شتەی، کە لەم باشترە جارێ بەکار نەهێنرێ و بمێنێتەوە
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
بەرگساز
بەرگسازی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی
بەرگن
(هەو) وەرگن، لووا، تووکی بەرخ و کاووڕی یەکساڵەیە، کە بۆ جاری یەکەم بڕابێتەوە
بەرگورد
دارێکە تەوونکار بەکاری دێنێ لە کاتی تەوون کردندا بۆ ئەوەی تەونەکەی لار نەبێت