تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆداگیرکردن
ددان بەخۆداگرتن، خۆڕاگرتن
خۆرکە
خۆرکەتن
خۆرهەڵاتن، خۆردەرچوون
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
خەرکاو
خەریک بەڵان لە گەڵ خەریک بە کار دەبرێ،هەمیشە خەریوک خەرکاوە
خەرکۆڵ
کەرکۆڵ،گیایەکی بەرزی گەڵا پانە گەڵاکەی بە ووشکی دەکوترێ وچتێکی لێ پەیدا دەبێ وەکو کۆکەکۆن کە لە ئاوی کاڵەک هەڵکێشرێ دەبێ بە (قاو)(پوشوو)بۆئاگر کردنەوە بەکاردەێنرێ بە هۆی بەرد وچەخمانە.
خەرکەدار
(ئەردە.):ووڵاخدار،کەردار
خەرکەما
(شا.)سینگ وشریتێکە سەری شریتەکە لەلاق ودەستی شریتەکەوە سەرەکەی دیکەش لەسینگێکی چەقا وقایم دەکەن پیاوەکە بەهێز رادەکێشن تەقەی لێدێ و دێتەو جێی خۆی
خەرکەمان
چتێکە وەکو چیکەنە کەوەی دەفە وبێژنگ و چتی تری پێ دەچەمێنرێتەوە،خەرکەوان
خەرکەوان
(ئەردە.)خەرکەمان،مرازێکی گەورەداری خواری پێ راست دەکەنەوە
خەمخۆرکە
دارکاری
(هەورا.)چێکاری، بەداری لێدان، لێدانی گیانداربەدار یەک لەسەریەک. _کردن: بەداری لە کەسێکی یا گیان لەبەرێکی دان.
دارکبژێر
کەسێکە دارک لە تووتن جووێ بکاتەوە.
دارکردن
دارکرن،دارکۆکردنەوە،بڕینی دار بۆ سووتاندنی.
دارکلۆرە(کۆ.)
دارکونکەرە،دارسمە.
دارکنێر
دارەکونێر،دارێکە بەقەد قەیسییە لە شووێنی تەڕو زیخماڵدا پێدەگات پشتی گەڵایەکانی بەسپی دەنوێنێ،پەلکی لە هی چناری گچکەترە،لەهەر جێگایەکی بێ مار نزیکی ناکەوێت.دارەکەی بۆگۆچان دەسدەدات دارێکی بۆنخۆشی کووێستانییە وەداری چووالە دەچێ.
دارکنێرە(هەورا.)
قڵف،قوڵف،قوڵفەی دارینە لە هەگبە و تێڕ و ئیتر دەخرێت.