تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جهدەرک(باک)
جێگای چوونەدەر
جهوورک
جۆڕک، جهوەر
جوورک
جۆڕک، باڵندەیێکە لە ئاوی دادەژی ئاواڵی مراوییەو وە ویش دەچێ
جیپرک(باد)
جێرک(باک)
هێشووی چکۆڵە، زەنگەتەی ترێ
جەهخووەرک(زا)
لارەی ناو ئاو
جەهوورک(باک)
کرمی چکۆڵەو سوورە لە ئاوێدا
جەورک(باک)
سەگی جحێڵی ڕاوێیە، کە هێشتا بەکار نەبرابێ
حارک:
گیایەکە بە شلکی جووان دەخوورێ و چووارپێیانیش کە بیخۆن پێی قەڵەو دەبن.
حرکەحرک (کە. ):
حیلکە حیلک پێکەنینی بێجێ وبێوەخت. (کە.) حرمە حرم.
حلێرک (باد.):
لووی ناوگۆشتییە.
خرارک
(باد.):خەرار
خمخۆرک
درز و قەڵشتی زەوی،(کۆ.) : کەندێکی قووڵە ، کە ئاو قووڵی کردبێ بەو مەرجە قوڵکە و کەندێکی سنوور دار بێ و زۆر گەورە نەبێ ، بەشووێنێکیش دەڵێن لە زەویدا، کە لە خۆیەوە ڕۆچووبێ
خومخۆرک
(کە.بابا.): قووڵکەیەکە مرۆ یا جرج قووڵی کردبێ، لە رێگاو چۆلاندا ووڵاخی تێدەکەوێ ، قەڵشتی زەوی
خووارک
(باک.) : ددانی ماڵاتانە: گا-ێ خووە د حەفتادە دەردەخەن،هێ گایێ مە-ی خووە، دەرنەخستیە: گالە 7 ساڵاندا ددانی دەردەخا، کە دەری نەخستبێ هێشتا جحێڵە
خوورک
(بار.):مۆرانە،(گەرد.)مڕک.(هەکا.) ژەنگ،خۆرە
خووێرک
(ڕەدا.): کەرکۆڵ ، گیایەکە کۆلکەکەی کارگی خوواردنێ دێنێ ، (باد.)مۆرانە
خۆرک
(هەو.): خۆرە
خێرک
(باک.): خۆرە، دەردێکی پیسە، (باد.): مۆرانەی جلکان