تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرکردن
بەرکوت
_ی دەغڵی: لاکوت، (سوور) خەویە، کەمێک دانەوێڵەیە، کە لەپێش کوترانی خەرمانێدا دەکوترێ بۆ نان یا لە ئاش دەکرێ
بەرکور(باک)
کەسێکە دووچەنەگەی بێ، بەرخەبەبەدار، گۆشتی ژێر چەنەگەی مرۆی قەڵەوە، کە دادەکەوێ
بەرکوو
قەڵپووزی زین
بەرکوڕە
باڵندەیێکی شینە وە کوتری دەچێ بەرسینگی ڕەشەو دەنگیشی زۆر خۆشە لە شاخاندا لە شووێنێکی وادا، کە بارانە نەیگرێ هێلانەی لە قوڕو بنێشتی دروست دەکات و تەنگی تێدەکات بە بەردیش بە زۆرو ڕەنج دەشکێ
بەرکوڵ
سەرکوڵ، (هەورا) وەرکول، کەمە چێشتێکە لە پێش گەیشتنیدا بخورێ.(کردن: کەمێک لە چێشتێک خوواردن لە پێش پێگەیشتنیدا. بەرکوتی دەغڵی، سەرکوڵ، بەرکوڵ
بەرکۆ
قەڵپووزی زین، قەرپووز. برێتییە لەو چتەی سوار لەبەردەمی خۆیدا بنێ یا قەڵپووزەکەیەوە کات بە پێچەوانەی پاشکۆ
بەرکۆز(باک)
دانگە، ئەو جێگایەیە، کە لە زستانێدا تفاقی لێ دەدرێ بە ئاژاڵان
بەرکۆزە
دووگمەی قەیتان، دوو پارچە قەیتان یا دەزوو لە جیاتی دوگمەیە لای ژوورووی ئێخەی کراس یا کەوای مندڵانەوەیە لێکیان گرێ دەدەن، (دەر) بەنذیەقە، (هەورا) وەرکول. (هەو) پێشگیرە
بەرکۆستە
پیاوی ڕیش تەنک
بەرکۆسە
بڕوانە: بەرکۆستە
بەرکۆسەچ(باک)
ئەو پیاوەیە ریشی تەنک بێ، کۆسە
بەرکۆش(باک)
بەرهەڵبێنە، پێشگیرە
بەرکۆشک(کۆ)
هەیوان، هەیوانی پێش باڵەخانەی
بەرکۆڤ(باک)
تەختە بەردی خڕی قەڵاتێ، بەردێکە پەناو پەسیو بێ
بەرکۆڵە(ڕۆژ)
پارچەدارێکە لە نێوانی باسک و مژانەدا رژدی و ماڵی هەوجاڕی پێ ڕاست دەکرێتەوە، دارێکە دەخرێتە نێوانی مژان و ئیرەق تا کار باش بکات
بەرکێشک(باک)
چەکمەجەی مێزان و هی تر
بەرکە
لە بەرەکەتی ئارەوی وەرگیراوە لەکاتی نزادا دەڵێن؛ مانگاکەت بەرکەی کا: واتا شیری زۆر بێ
بەرکەتی(باک)