تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاربەدەرکردن
دەرکردنی کەسێک لەئاوایی لەبەر گەندی و بەدکرداری.
شارکەوانی (ڕەوا.)
خۆشاردنەوە٬ گەمەیەکە چەند منداڵێک چاویان دەقووچێنن تا یەکێکیان خۆی دەشارێتەوە.
شارەدەرکردن
شاربەدەرکردن٬ دەربەدەرکردن.
شترکینه (ئەرده.)
تۆڵەئەستێن، ووشترکینه، ووشترقین.
شمشیرکرۆژ
شۆرکه
شۆرکی
(باک.) جووره هەڵپەڕینێکه.
شیارکردن
شیرکتک
ئەو شیرەیه، کە لە زگی کاریله و بەرخیدایه دووای سەربڕانی شیرەکەی دەردەخەن بۆ هەوێنی پەنیری.
شیرکرۆژ
شیرکوتک
قوژیلک.
شیرکورۆژ
شیر کرۆژ.
شیرکۆل
ژێر کۆڵ، دارێکه چوار پاڵوو دەخرێته ژێر کۆڵەکە.
شینە سەرکاڵ
شینەزەلام، (باد.) لۆق لۆقێن، بۆ کەسێکی زۆر زەلام و ناقۆڵا و سووک بەکاردەبرێ.
شێرکوژ
نێوی نێرینانه. مرۆی ئازاو بەجەرگ. نێوی گردێکیشه.
شێرکۆ
نێوی نێرینانه، بەچکەشێر. شێری چیا. شێرکۆ ئەسەدوددینی کوڕی شادی کوڕی مەڕوان مامی سەلاحەددینی کوڕی ئەییوب ـ نه جموددینی کوڕی شادی کوڕی مەڕوان.
شەقارشەقارکردن
قەڵشاندنی پێستی ئەندامی مرۆڤان و ئیتر.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
غارکردن
تاودانی ووڵاخ٬ خارکردن