تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەروانکە
بەرسینگەی منداڵانە، (دەر) وەریەقە، (هەورا) وەروانە، وەروانکە، (کۆ) بەرسینگەی منداڵان. بەرهەڵبێنە. (هەر) بەڕوولە
بەرواژی(ڕەوا)
پێچەوانە، ئاەژوو، واژی._کردن: واژی کردنەوە
بەروباو
بەروبوو
بەربەیار، زەوییەکە بەبێ شیوکردن بچێنرێ
بەروبۆ
بەروباو، بەروبووم، بەرەجووت، وەرز، داهات، بەرە، ڕەوار، خوڵندۆت._دار: بەروبوومدار. ڕووشە، کارەسات، گێچەڵ، هەنگامە؛ یا خووا لەو بەروبۆنە بە دووربێ: لەو ڕووش و کارەسات و گێچەڵانە بەدووربێ
بەروبێشک
بە بێشکەیێک دەگوترێ کە دۆشەگەڵەو دەسرازەو کەل و پەلی منداڵی تێدابێ
بەروهاویژتوو
بەراویژتوو، بەراویتە، (رۆژ) بەروەنە، لەبار چوو
بەروو
پێشوە، (باک) مەمک
بەرووبووم
داهات، بەرەچوون. ناوچە، سەرزەوی
بەرووخووار
بەرەوخووار، بەرەوژێر، لە پایەدا گچکەتر
بەروودووا
یەک لەدووای یەک؛ کوردۆ ئازاد بەروودووا لە دایک بوون. بەرەودووا بە شووێنی یەکتریدا. گەڕاوەوە، گەریاوەوە، گەڕیاگەوە._خستن: پاشوپێشکردن، بەروودووا کردن._کەفتن: شووێنی یەکتری کەوتن._کەفتی پا: پاوەپا کردن، دوودڵ بوون._کەوتن: پاش و پێش کەوتن._کردن: بەروودووا خستن، ناردنەوە، گەڕاندنەوە._نان: ڕاونان، ڕەپێنان
بەرووڤاژی
بەرواژی، بەپێچەوانە
بەرووک(باد)
بەری دروێنەیەکە بۆ ماوەیێکی بۆ دروونەوە دابڕابێ. گەوەڕ، گیرفان
بەروپشت
هەردووک ڕوو، هەردووک دیوو ڕووکاری چتێکی، دەروبەر._کردن: وەرگێڕانی ئێخەی کراس بە جۆرێک، کە پشتەکەی لەبەر ساغی بکەوێتە پێشەوەو پێشەکەی لەبەر دڕاوی بکەوێتە پاشەوە
بەروە(هەورا)
بەروەبا
ڕووبەبا، ڕوو وەبا
بەروەبەر
بەروەج(باک)
جوورێ پۆڵایە، تفەنگی دێغ دێغی لێ دروستدەکرێ._ی گر، _ ی هوور، _ ی زەر، جووری تفەنگە