تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووانکاره
دووکەس، کە ماڵاتیان تێکەڵ بە هی یەکتری دەکەن و هەر کامێکیان، کە بەخێویان بکات دەبێتە ـ . ڕان بە تەرازگرتن و مێگەل بە نیوەیی. تیرەیەکە لە جاف. ـ یی: شووانێتی.
شووره
سنوور، پاسار، تخووب، دیوارێکی بەرز نزمه بە گردی شار و گۆرستان و شووێنانی تردا دەکرێ بۆ دیارکردنی سنوور یا قایمی. ـ ی خانوو: کەنار. خراپ، نابار، ناباو، نەنگ.
شوورەومووره
کەل و پەل، شڕەوبڕه.
شۆره
گیاشۆره گڕنی گڕنیه، گۆپکەی ووردووردی هەیە، گەڵایەکانیشی زۆر ووردن لق و پۆپیشی زۆر لێدەبێتەوە زۆر بە زەویدا ڕادەکشێ ئیتر له زەوییهوە بۆ حەوا بەرز دەبێتەوە بە تەڕی دەکوترێ و لەسەر برینان دادەنرێ. چتێکی سپیه وەک زاخ لەناو ئاو دەکرێ بۆ جل شوشتن و بارووتیشی لێ دروستدەکرێ بە ئاوەکەی خارشتی پێ بشورێ چاکی دەکاتەوە، لەگەڵ نۆشادریش مسی پێ سپی دەکرێتەوە. باڕووتی پاک نەکراوه، خووێیەکی سووێر و تفته و گرگره لە ئاگری نزیک کەوێ گڕ دەگرێ.
شیاره (باد.)
کایەکە لەبنی چاڵان دەکرێ تا دەخڵەکە نم نەکێشی.
شیره
چەند ددانێکی شیرییه لە زاری ڕەشە ووڵاخی و یەکسماندا له تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا دەکەون دووایه ناوبژەی دەردەکات، کە ئەویش کەوت بەرازەی دەردەکات لە تەمەنی شەش ساڵیدا. شیله، مەی، غمی چتی شیرین. ڕینگ، ڕینگاڵ. ڕۆنگەرچەک. ئاوی ترێیەکیه، کە بۆ دۆشاوی بێ پێش ئەوەی بیکوڵێنی و هەوێنی تێکەن ـ ی پێدەڵێن. ئاوێکی ڕەشه درەختان دەری دەکەن.
شیرەخۆوره
منداڵی شیرەخۆرەی بەرمەمکان، بەبه، بەبەڵه، شیرمژ، ساوا.
شین بۆره
شینێکی سپی پاته. (هەورا.) قەزوانی.
شیواره
شیپره
(باد.) پارچه زەوییەکه گیای هەڵزی لێ شین بوونێ، که گیایەکەیان درووەوە پێی دەڵێن دورینگه.
شێتەوژیره
کەسێکه هەردەمەی لەسەر هەوەسێک بێ.
شێره (ئەرده.)
کرتەی (شێخ محەمەد) یه. شره. (هەو.) ئەیڕۆ، ئەی شێره: وەیڕۆ.
شێره بەفرینه
شێرێکه لە بەفر دروست دەکرێ لەلایەن منداڵانەوه.
شێلم شاتره
(خو.) گیایەکه وەکو تۆڵەکه لەگەڵ ساواری لێدەنرێ. (جا.) شێلک. ڕەنگه شاتەڕە بی.
شەغره کێش
ئەو کەسەیە ووڵاخی وا لێده خوڕێ، کە شەغرەی دەکێشتەوە. جووره دەستەبەرەیەکە شەغرەی پێدەگووێزرێتەوە.
شەنگەسووره
ژەنگەسووره.
شەواڵەسووره
شەرواڵ بەکۆڵ.
شەکره
جوورێکە لە گیای گووین، که پێی دەڵێن جەباری. شەکرۆکه.
شەکره تووس (ئەرده.)
تێسووی شیرین.