تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووارهەنگڵ
چتێکە وەکوو خیگەو مەشکەو ئیتر چووار هەنگڵی هەبێ
چووارهەنگۆڵ(ئەردە)
چەترهەڵدان
مەبەس لە خۆ گیڤکردنی قەلەموون(عەلەشیش)و تاووسە
ڕۆجیارهۆرامای
(هەورا.)ڕۆژهەڵاتن.
ژێرهاڕ
ژێرسەنگ
کوترهاتن
کۆتاهاتن٬ کوترهاووردن٬ مانیان
کۆترهاتن
(ئەردە.): کۆتایی هاتنی چتێکییە
کێرهاتن
کەرهێ
(باد.): کۆکڵاش
کەرهەنگ
جوورە هەنگێکە بێ چزوو و بۆرە لووکی بێ هەنگووینە هەمیشە لە پوورەدا شانە هەڵدەبەستێ٬ جوورە مێشێکیشە وەک فەرەنگەزە وایە
گەرهان
گەرهە
ئەو مەڕەیە٬ کە دەوروبەری چاوی ڕەش یان سوورە.
یارهڵماسی
پەتاتە٬ کرتۆپە٬ رتاخ٬ کارتۆڵ٬ سێڤەزەمینی٬ خڕکە گازۆڵە.
ڕاستی؟بۆپرسیاره
ئایا ڕاسته؟ بەڕاستی؟ ، ئایاوایه؟، ڕاستی؟
تاقیکەره وە
تاقەر
شخره
شەغره.
شفره
دوو ددانه درێژ و تیژەکانی بەرازی یەکانەیە یا فیلی لەولاولای زارێتی، بڕە، شەلفە، مەرقوول، شارووان، گیره. جووره کەتیره و جیوەیەکە.
شماره
ژماره، دانه.
شمشیره (موک.)
مرازێکه لە کەرستەی جووتی، (بڵ.) شیڕەیه. شاپەڕە، پەڕەدرێژەکانی باڵندانه. دۆریخی دەرگا. (هەورا.) گۆڵەی دەرکێ.
شمڵتی (قەره.)
بەرموورێکه لە مێخەک و سمڵ و گوڵەباخ منداڵان لەملی خۆیان دەکەن.
شووانکاره
دووکەس، کە ماڵاتیان تێکەڵ بە هی یەکتری دەکەن و هەر کامێکیان، کە بەخێویان بکات دەبێتە ـ . ڕان بە تەرازگرتن و مێگەل بە نیوەیی. تیرەیەکە لە جاف. ـ یی: شووانێتی.
شووره
سنوور، پاسار، تخووب، دیوارێکی بەرز نزمه بە گردی شار و گۆرستان و شووێنانی تردا دەکرێ بۆ دیارکردنی سنوور یا قایمی. ـ ی خانوو: کەنار. خراپ، نابار، ناباو، نەنگ.
شوورەومووره
کەل و پەل، شڕەوبڕه.
شۆره
گیاشۆره گڕنی گڕنیه، گۆپکەی ووردووردی هەیە، گەڵایەکانیشی زۆر ووردن لق و پۆپیشی زۆر لێدەبێتەوە زۆر بە زەویدا ڕادەکشێ ئیتر له زەوییهوە بۆ حەوا بەرز دەبێتەوە بە تەڕی دەکوترێ و لەسەر برینان دادەنرێ. چتێکی سپیه وەک زاخ لەناو ئاو دەکرێ بۆ جل شوشتن و بارووتیشی لێ دروستدەکرێ بە ئاوەکەی خارشتی پێ بشورێ چاکی دەکاتەوە، لەگەڵ نۆشادریش مسی پێ سپی دەکرێتەوە. باڕووتی پاک نەکراوه، خووێیەکی سووێر و تفته و گرگره لە ئاگری نزیک کەوێ گڕ دەگرێ.
شیاره (باد.)
کایەکە لەبنی چاڵان دەکرێ تا دەخڵەکە نم نەکێشی.
شیره
چەند ددانێکی شیرییه لە زاری ڕەشە ووڵاخی و یەکسماندا له تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا دەکەون دووایه ناوبژەی دەردەکات، کە ئەویش کەوت بەرازەی دەردەکات لە تەمەنی شەش ساڵیدا. شیله، مەی، غمی چتی شیرین. ڕینگ، ڕینگاڵ. ڕۆنگەرچەک. ئاوی ترێیەکیه، کە بۆ دۆشاوی بێ پێش ئەوەی بیکوڵێنی و هەوێنی تێکەن ـ ی پێدەڵێن. ئاوێکی ڕەشه درەختان دەری دەکەن.
شیرەخۆوره
منداڵی شیرەخۆرەی بەرمەمکان، بەبه، بەبەڵه، شیرمژ، ساوا.
شین بۆره
شینێکی سپی پاته. (هەورا.) قەزوانی.
شیواره
شیپره
(باد.) پارچه زەوییەکه گیای هەڵزی لێ شین بوونێ، که گیایەکەیان درووەوە پێی دەڵێن دورینگه.
شێتەوژیره
کەسێکه هەردەمەی لەسەر هەوەسێک بێ.
شێره (ئەرده.)
کرتەی (شێخ محەمەد) یه. شره. (هەو.) ئەیڕۆ، ئەی شێره: وەیڕۆ.
شێره بەفرینه
شێرێکه لە بەفر دروست دەکرێ لەلایەن منداڵانەوه.