تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕەرسەرشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی مەیلەو شین و لەشی سپی بێ
کوڵاچووارشەمۆ
چووارشەمووی هەرەدووایی مانگی سەفەر٬ کەددانی پێغەمبەری (د.خ) تێدا شکێنراوە.
کۆرشک
(باک.): کەروێشک
کەرشین
(ئەردە.): کەسێکە بە درۆ خۆی کردبێتە نەوەی پێغەمبەر
کەورشکاری
پەنا و پەسیوی ڕاوێیە
کەڕەڕسەرشین
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە ملی مەیلەو شینە و سەری ڕەش و لەشی سپییە
ئاڤاترش(باک)
ئیرش(باد)
ئەرش
بارش
بۆبرش
بۆکەڕوو، نان و گۆشت و ئیتر
بەرش
ترش
شماق. (ژەنباک) سڤۆک. تورش. بەری دارێکییە بە هێشوو دەیگرێ و وهکوو نیسکی وایە بۆ مزرکردنی چێشت و چتی تر دەستدەدات. مەردومی مۆن و گرژ._بوون: تورش بوون. مۆن و گرژبوون._کردن: ترشتێکردن تا تامی ترشی بدات. مۆن و گرژکردن. تامی تورشی وەکوو تامی سماقی
ترش و تەڵاش(بابا)
چێشتێکە بە نیسک و برنج و چەوەندەر دروستدەکرێت، چەوەندەر بە ترش
ترش و شیرین
جوورە شیرنیاتێکە. چتی مەیخۆش، مزر. شەربەتێکیشە لە دۆشاوو ترشی سماقی دروستدەکرێ
تورش
ترش، چتێکە تامی ترشی بدات
تورش و شیرین
تۆڵەترش(باد)
تەرش(باک)
ئاژاڵی ووردە، مەڕو بزن و ڕەشەووڵاخە
خارش
خوورو وخورانی لەش،گڕوێی،گڕک،گەرک،خارشت،خورشتی لەشی مرۆئاژاڵ و وڵاخانە.
خووەرش
(فە.): خارش، خارشت