تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرشکێنە(ئەردە)
سەرەشکێنە،دابەشکردنی پاشماوەی چتێکی بەشکراوە بەسەر بەشەکاندا.دابەشکردن،پارە یا کەلو پەلێک بەسەر چەند کەسێکی دابەشینەوە ،کەهەر کەسەی بەشی خۆی ببات،پارە یا هەر چتێکی تر هەر بەو شێوەیە لە چەند کەسێکی خۆیی کۆو خڕ کردنەوە
سەرشۆ
سەرشۆر
ئەوکەسەیە،کەلەگەرماوێداسەری مەردوم بشوات، ناتری، گرماوێ (باک):گەرماو
سەرشۆرتکە
سەرشۆرک
گرماوێکی گچکەی نێوماڵانە(بار) سەرشوک سەرشۆرکە
سەرشۆرکە
سەرشۆرگا
سەرشۆری
پیشەی سەرشووتنێ، سەرشوشتن
سەرشۆڕ
سەرنزم،چاونم،شەرمەزار،تەری>،چاوبەرەژێر،بەخوداشکاوەوە-بوون: شەرمەزار بوون،تەریق بوونەوە
سەرشۆڕکردن
سەرنزم کردن،شەرمەزار کردن،مەبەس لەبەدناو کردنی کەسێکییە
سەرشۆڕی
چاونزمی،سەرنزمی،مل کەچی،بەدناو،گووێدێری،ملکەچی
سەرشیر
سەرتوو،تۆشک،تووشک
سەرشیشە
سەرەشووشە
سەرشین
شووم،دڵڕەق،ماڵوێران، خۆشەویست لەمردوو،لێقەوماو
سەرشیو
قەراخ شیو ودۆڵ
سەرشێت
دێوانە،مەردومی سەرلەشێواوە- بوون:سەرلەشێوان- کردن: سەرلەشێواندن
سەرشێواندن(ئەردە)
سەرلێ شێواندن
سەرشەقێن
جوورێکە لە یاری شەقێن
سەرشەە(باک)
شانەی سەری
سەرپەرشت
سەرپەرس٬ سەرپەرست٬ کەسێکە چاودێری چتێکی بکات٬ ئاگاداری کاروبار٬ بەڕێوەبەر.- ی: سەرپەرسی٬ سەرپەرستی٬ دەهم٬ گەڕانۆک٬ چاودێری٬ - کردن: سەرپەرستی کردن