تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوورترشکی(باک)
بەرشکستە
بەرشکسە، لێ قەومیاگ، لێ قەوماو
ترشکە
تورشکە
ترشۆکە(گیایەکە). تورسێنەک
تورشکە(ڕۆژ)
ترشۆکەی گەڵاپانە، گیایەکە
دارشکێن
داربڕە،داربیر.
دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
سەرشکاندن
سەرشکانن
سەرشکێنە(ئەردە)
سەرەشکێنە،دابەشکردنی پاشماوەی چتێکی بەشکراوە بەسەر بەشەکاندا.دابەشکردن،پارە یا کەلو پەلێک بەسەر چەند کەسێکی دابەشینەوە ،کەهەر کەسەی بەشی خۆی ببات،پارە یا هەر چتێکی تر هەر بەو شێوەیە لە چەند کەسێکی خۆیی کۆو خڕ کردنەوە
فەرشکردن
ڕاخستنی ناو ژوور و هەیوان و ئیتر بەحەسیر و مافوور و بەڕە.تەختە پۆشکردنی ناو ژوور و هەیوان و حەوشە بە خشتی سوور یا بە کاشی٬ و ناو ئەستیڵش بە بەرد و قسڵ و چیمەنتۆ
مرشکی
(باک.): جوورە بووزوێکە
هەڵتورشکان(کە.)
مانگرتنی کەر٬ هەڵترووشکان.
پرشکە(ڕۆژ)
پارچە گۆشتێکە
پەنەرشکە(ئەردە)
کەورشکاری
پەنا و پەسیوی ڕاوێیە
بێ فرشک(باک)
ناپایەدار
ترشک(باد.، باک.، بار)
کفتەو شۆرباوی ترش، جێشتی کفتەی گەورەو گچکەیە لاسکی سلق و چەوەندەرو ئاوی ترشی تێدەکرێ، بە هەموو جوورە خوواردەمەنیێکی ترش دەڵێن، کە شل بێ
زرشک
دارێکی کورتە تێکوڵ و دارەکەی زەردن گوڵیشی زەرد دەنوێنی هێشووی هەیە میوەی گچکە و سوور و مزرە بۆ مرەبا و پڵاوی باشە لە بژشکیدا بەکاردەبرێ
فرشک
(باک.٬کە.):شیلاووک٬ پایەدار٬ مشوار٬ بێ-:ناپایدار٬ بێ مشوار٬ بێ-ی:ناپایەدار٬ بێ مشواری
فەرشک
(باک.): مەچی دەستی٬مووچەی دەست
هوولووترشک(باک.)
هوولووی کێوی.
کونارشک
کووێرشک (هەو.)
کۆرشک
(باک.): کەروێشک