تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارساز
چارەساز٬ چارەکار٬کارپێکهێنەر٬ شارەزا.خودا٬ خودێ٬ خوڵا٬ خووا٬ یەزدان٬ ئێزەد. –ی: چارەسازی٬ چارەکاری٬ تەدارەک٬ ئامادە٬ کارپێکهێنان٬ کارشناسی.-کردن: تەدارەک کردن. خودایی ٬ یەزدانی
کارسان
کارستان٬ شار و ئاوایی و کارگە
کارسن
(زا.): هەرزن
کارگەبەرسوورە
جوورە کارگێکە دەخورێ
کاکرسپی
(باک.):ڕیش سپی
کورساندن
(باک.): کرۆستنەوە٬ کورۆستنەوە٬ کرۆتن
کورسک
(باد.):هەرمێ کێویلە
کورسکەر
کورسی
سەندەڵی٬ ڕوونشتەک٬ تەختێکە لە دار دروستکرابێ بۆ دانیشتن یا بۆ لەسەر نوستن.(نەە.)خلێنه٬ ددان
کورسی کورسی
چتێکە وەکوو چەرخ و فەلەک چووار کورسی پێوەیە منداڵان دەچنە سەری دەخولێتەوە و بەرز و نزم دەبێتەوە
کورسین
(باک.): کرۆسرانەوە
کوڕەرسەرشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی مەیلەو شین و لەشی سپی بێ
کوڕەرسەرڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی ڕەش و لەشی سپی بێ
کۆنەپەرست
کەسێکه٬ کە حەز لە داب و ئاکاری کۆن بکات با ناڕەواش بن
کۆنەپەرستی
سەختگیربۆ ئاکاری کۆن
کێرسم
شێوەی مرۆڤ.
کەرساخ
(باک.):سەکۆیەکە لە خیزی ڕێک کەوتبێ لە قەراخ چۆماندا
کەرسل
(یەز.): تەرسەقول
کەرسمە
(بابا.((هەو.): کەسمه٬ دەمارو ئێسکێکە لە ناو لووتی ووڵاخاندا پەیدا دەبێ وەکوو لوو وایە دەری نەهێنن چانابێتەوە