تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پانی بەرز دروو
کەسێکە تەنها پێڵاوی پانیە بەرز بدروێ
پێرز(لو)
کەڵەهەرز
کاتی تێبەربوونی بەرانە کێوییه٬ کە نێرەکانیان وەکوو شێتیان لێدێت.
گرز(باک.)
دڕواوی ٬ دڕوودار .ـــ ە : هەرزە٬ بێفەڕ٬ تووڕەهات.ــــ یەتی : بێ فەڕی .ـــ ک : (باک.) وورگن٬زگ زل.ــــ ێتی : (کە.) بێ فەڕی ٬ پیسی ٬پەستی .ـــ یک: (باک.) جوورە سیرێکە.
گورز
کووتەک٬ دار٬ ئاسن یا گوریسێکە سەرێکی خڕ بێ شەڕی پێ دەکرێ ٬ (باک.) دەستە ٬ دەسک٬ ـــ ە : باقەی گەورە٬ (باک.) ـــ ک: کۆڵی چکۆڵە.
گورز و بن مێخی (کە.)
جوورە گەمەیەکی کوردەواریە ٬ یەکێ لە یاریکەران گوریسێکی درێژی بە دەستەوەیە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێ ٬ کە لە هەڵمەت و هێنەرەکان بدا٬ ئەوانیش بە گورزەوە بۆی دێن و لێی دەدەن٬ تا یەکێکیان دەدۆڕێنێ .
گۆرز (باک.)
یاولەرز (هەورا.)
تاولەرز.