تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرزانگ(باک)
کاهەرزانی
(هەورا.): هەنجیری ڕەشی زل
ئارزان((باک)
هەرزان، ئاردی بڕوێشییە
ئەرزان
بارزان
پارچە خاکێکە لە کوردستانێدا کەوتۆتە نێوانی ڕواندزو زێبار، لەو خاکەدا خێڵی بارزانی تێدایە، کە ئەویش بەسەر چەند تیرەیێکدا دادەبەشرێتەوە._ ی: دانیشتووانی بارزان
بیرزان(باک)
گیایی، ڕووەکی
خاوەرزان
خاوەرناس.-ی:خاوەرناسی.
دامەرزان
(ئەردە.): دامەزران٬ بەندبوون٬ ویستان٬ وێستان٬ پاوەجێ بوون٬ دس وەکاربوون. هێدی و هێمن و ئارام بوون٬ داکاسانی.
زۆرزان
زانا، فرەزان، پسپۆڕ، جووحە، بەهووردە، کەمۆ. فێڵەزان.-ی:زانایی، فرەزانی، پسپۆری.فێڵەزانی
فەرزان
فرەزان٬ زۆرزانا
لەرزان
بەراد٬ بوومەلەرزە
هۆرزان (هەورا.)
هەستە٬ هەڵستە.
هەرزان
خۆڕایی٬ بادی هەوا٬ (باک.) ئەرزان._ ی: نرخی دەخڵ و چتی دی هاتنە خووارەوە. هاتنەخووارەوەی نرخ.
هەڵارزان
هەڵپشکوتنی زار و لێو لەبەر تایە.
وەرزان
(خۆ.): جووڵان٬ ژیمناستیک
کارزان
کارامه٬ کارئاشنا٬ (باک.): کارەدار٬ کارەما٬ ئیش زان٬ هونەرمەند٬ مەحلان٬ شاک٬ بەبڕشت٬ بەجەوهەر٬ کارناس بەرگەڕ٬ (باک.):جەرجهە٬ بەسەلیقه٬ ووریا٬ سەلیقەدار٬ چستە. –ی: سەلیقەداری٬ کارناسی٬ هونەر٬ جەوهەر.