تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردوگەرم
چتی شیرتێن
ساردوگەرم کەوتن
مەبەس لە باڵ و پەڕکردنێیە
ساردکردن
سەردکردن٬ دووایی پاییزە سووی سارد کردووە
ساردکردنەوە
گەرمایی چت لابردن٬کوژتنی گیان لەبەرێک.پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک لە بڕیار و دووانێک
ساردۆنیا
گوڵێکی سووری جووانی گەڵاپانە
ساردی
سەردی٬ساری٬سەرماوسۆڵە٬ساردەمەنی
ساردی وسڕی
سەرماوسڕی
ساردە
(شا.):سندان٬ (بۆجنێو.). برنجێکە ئاوی پاییزی خوواردبێتەوە و درەنگ پێ بگات وەکوو گەرمە نەبێت٬ کە ئەم درەنگ پێ دەگات
ساردەدەرد
سندان٬ دەردێکە هەناوی مرۆو هەموو گیان لەبەرێکی دادەگرێ. بۆ جنێویش بەکاردەبرێ
ساردەستدان
ئازارێکە لەسەرماوە ناوزگ کرژدەکات.بۆجنێو بۆ کەسێک بە کاردەبرێ ٬ کە بانگت کات
ساردەسیڕ
کووێستان. –ی:کووێستانی
ساردەمەنی
بۆ هەموو چتێکی سارد بەکاردەبرێ٬ کە بۆ خوواردن و خوواردنەوە دەست بدات
ساردەگیا
گیایەکە وەکوو گەنمی وایه٬ بەڵان گوڵەکەی وە هی جۆی دەچێ و بێ دانە لە نێو دەغڵاندا شین دەبێ
سازکردن
ئامادەکردن٬ نەریت کردن
سازکەردەی
ساغکردنەوە
چاککردنەوە٬ فرۆشتنی چتێک و نەهێشتنەوەی.دەرکردنی هاوبەش لە کاروبارێکیدا و هێشتنەوەی بۆخۆت
سالۆزی کردن
بەساختە لە کاروباراندا خۆ ناشی وتەنبەڵ کردن٬ فرت و فێڵکردن
سام لێ کردن
لێترسان
سامانکردن
بەرباد کردن٬بێسەقامکردن
ساماڵکردن
نەمانی هەورو پەیدابوونی سایەقە