تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خڕکردنەوە
کۆکردنەوە، کۆمەڵە پێ کردن، جڤاندن، وەخڕکردن
خۆ وێڵکردن
خۆبردنەپێشەوە
خۆڕەپێش خستن، خستن، خۆخۆشەویست کردن، بەکردەوە یا بەکوتنی چتێک بە پێی دڵی یەکێک
خۆبوواردن
(خۆ.) : خۆتەنبەڵ و تەپکردن
خۆبەختکردن
خۆکردنە قوربانی، خۆ کردنە گاوو و گەردوون، خۆ لەپێناونان
خۆبەردان
برێتییە لە پتر خەرجکردنێک، کە لە وە پێش نەتکردبێ.
خۆخوواردنەوە
پیشخوواردنەو و ڕق خوواردنەوە. چکانەوەی چێشت لەبەر زۆرکوڵانی. شێ و درگرتنی زەوی لە کاتی ئاو خوواردنەوەدا بەجوورێکی وا ، کەووشکی تێدا نەمێنی . پێچ خوواردن ،خۆپێچدان، پێچ لە خۆدان
خۆخووەردان
خۆبەرخۆرخستن، لەبەر بەڕۆچکە دانیشتن
خۆداگیرکردن
ددان بەخۆداگرتن، خۆڕاگرتن
خۆزگەبردن
خۆشاردنەوە
خۆ پەنهانکردن،خۆدزینەوە. شەرمکردن، چاوشیلکانێ، فیکەکوونی،چاوشارکێ،قەرەقەرە، فیکەوەکونا(جوورە گەمەیەکە)،چاوقووچانێ، دزدزانێ، شارکەوانێ
خۆشکردن
چەرم و کەوڵ و پێست: وەرزاندن ، خاراندن ،- ی قوڕ: شێلانی و پوختە کردن .- کولاندنی بنێشت.- ی بادامی تاڵ:خۆشکردن .- ی هەنجیری (کەمێک ڕۆن دەنێو ئاوی گەرم دەکرێ و هەنجیری ووشک بە ڕستەوەی دەنێو دەنێن تا زستانێ نەرمیش بێ و لە کرمیش بپا رێزرێ) پەروەردەکردنی تفاقی ترشیات . زۆر کردنی گڕی ئاوور و چرا . شیرین کردنی چەقالەو بنێشتە تاڵ بە کوڵاندنیان .ڕازاندنەوە و ڕێک وپێک کردنی شووێنێک (چاپخانەکەت خۆشکردووە) . خۆشکردنەوەی بارن و بەفرو تەرزە : چک کردن و راوەستان.
خۆشیرین کردن
مەبەس لە خۆتیهەڵسوون و کوتن و کردنی چتێک لای یەکێک
خۆپێوە کردن
خۆتووشی ڕووشەکردن، خۆپێوە هەڵاوەسین ، خۆپێوەهەڵکێشان
خۆکردنەژێرئاوا
(ئەردە.): بینەکێشان
خۆکێش کردن
خوشین و ڕۆیشتن بۆ شووێنێک بە بێ هێزی
خۆگورجکردن
خۆگێل کردن