تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕابووردوو
ڕابووردە
ڕابگردن
(ئەردە): ڕابوواردن،ڕابووردن، ڕۆیین، ڕۆیشتن
ڕابەری ئۆردوو
ڕاست و چەپکردن
له سەر زگ ڕاکێشانی یەکێک، دەستی ڕاست و لاقی چەپی یا دەستی چەپ و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن بۆ ناووک هێنانەوەی یا بۆ نەرهمکردنی پشتی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕاستەوەکردن
ڕاسپاردن
سپارتن، ڕائەسپاردن، ناردنی ووتەیەک بە یەکێکیدا بۆ یەکێکی تر
ڕاسپاردە
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوە، هەستاندن، ڕاستەوکردن
ڕامکردن
ڕاهێنانی گیاندار به چتێک ، گرۆکردن، لێنی کردن، ئارام و هێدی کردن، نەرمکردن
ڕاهێڵ کردن
ڕاوکردن
نێچیرەوانی کردن، نێچیر گرتن لە ناو ئاو یا لە ووشکانیدا
ڕاوێشکردن
(ئەردە): دەورەی نێچیرگرتن
ڕاپێچکردن
فڕاندنی چتێک خێرا لە لایەن با یا ئاو یا گیاندارێکەوە
ڕاکردن
(موک.): بەزین، خاردان، غاردان، لینگدان، هەڵاتن، هەڕاکردن، ڕەمین، دەرچوون، فڕەکردن، خۆهەڵخستنی بەرگی شۆراو و دەغلی تەڕ، - ی با: هەڵکردنی بایه. ڕێگرتن، ڕێ بڕین ، ملی ڕێگاگرتن
ڕایەڵکردن
هەوداکردنە ڕایەڵ. داری دارەڕایه بەسەر دیواراندا ڕایەڵکردن