تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فراڤینخوواردن
(باک.): نانی نیوەڕۆیە خوواردن
فرداندن
(باک.): ووردکردن
فردک
(باک.): فردۆقی
فردۆقی
(باک.): تێکوشیوی نان و دۆ٬ فردک
فردۆک
(بار.):باپشکێو
فردۆک
(بار.):باپشکێوە
فردین
(باک.): ووردبوون٬ بفردە(ووردبە)
فردەک
(باک.): وورد.-کرن:ووردکردن
فرمانکردن
کارکردن٬ هەرمانکردن
فرچەکردن
(باک.): فرچە کرن٬ فڵچەلێدان٬ پاککردنەوە بە فڵچە
فریب خوواردن
هەڵفریوان
فریوخوواردن
فریودراندن٬ قۆڵشکان٬ دەست بڕان٬ خەڵەتان٬ چاخ و بەنگ خارن٬ خاپیان٬ فریوان٬ هەڵفریوان
فرەکردن
ڕاکردن٬ دەچوون و تێپەڕینی گیاندار. دا فڕەیەکی بکە بگە بازاڕی. زۆرکردن
فسەکردن
چپەکردن٬ خفتەکردن
فش کردن
برێتییە لە نەرم بوون و هاتنە بار بۆ کردنی کارێک
فش کردنەوە
(کە.):هەڵنان٬ بەکەسێکی هەڵکوتن
فشەکردن
بریتییە لە خۆ هەڵکێشان٬ گاڵتەو گەپکردن.دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لە چتێک
فم کردن
هنگ کرن٬ چڵم ئەستڕین٬ کەپۆ خاوێنکردنەوە تیندانە لووت بۆ ئەوەی چڵمێکی کە تێیدایە بێتە دەرێ٬ لووت سرین
فوولێکردن
فوولەدۆنەکردن
مەبەس لە نەسڵەمینەوەیە لە کردارێکی گەند و ناڕەوا