تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپ و ڕاستکردن
ڕاکێشانی دەستی ڕاست و قاچی چەپ، دەستی چەپ و قاچی ڕاست بۆ چابوونی ئازاری پشت بۆ بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ بە پێچەوانە بۆ سزادانیش بەکار دەبرێت
چەپاوکردن(سن.، کە)
تاڵانکردن، تێکدانی ئارامی،_(سن.، کە) لەلاوە بۆهاتن، ڕێگا لێگرتن
چەکەرەکردن
سەوزبوون و سەردەرهێنانی گژو گیاو درەختان. پەیدابوونی چتێکی سپییە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و هەنجیر بەهۆی مانەوەیانەوە. دوودڵی، دوودڵبوون
ڕائەسپاردن
ڕابردن
ویاران، ویەردەن،تێکشان، ڕابوورین، (باک.): بۆرین، بۆرینۆ.تێپەڕین، بوورین، بوهوورتن، بوهارتن. لە دەست چوون، لەدەستدەرچوون، کات نەمان. کار یا چتێک لە پەلەو یا لەکاتی خۆی دەرچوون
ڕابووردن
ڕابگردن
(ئەردە): ڕابوواردن،ڕابووردن، ڕۆیین، ڕۆیشتن
ڕاست و چەپکردن
له سەر زگ ڕاکێشانی یەکێک، دەستی ڕاست و لاقی چەپی یا دەستی چەپ و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن بۆ ناووک هێنانەوەی یا بۆ نەرهمکردنی پشتی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستەوەکردن
ڕاسپاردن
سپارتن، ڕائەسپاردن، ناردنی ووتەیەک بە یەکێکیدا بۆ یەکێکی تر
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوە، هەستاندن، ڕاستەوکردن
ڕامکردن
ڕاهێنانی گیاندار به چتێک ، گرۆکردن، لێنی کردن، ئارام و هێدی کردن، نەرمکردن
ڕاهێڵ کردن
ڕاوکردن
نێچیرەوانی کردن، نێچیر گرتن لە ناو ئاو یا لە ووشکانیدا
ڕاوێشکردن
(ئەردە): دەورەی نێچیرگرتن
ڕاپێچکردن
فڕاندنی چتێک خێرا لە لایەن با یا ئاو یا گیاندارێکەوە