تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەدکردن
قولزاندن٬ چین کردن٬ (باک.): بەرڤەکرن٬ سەرکۆنەکرن٬ جەرچکاندن٬ تەواندن
قەدکردن
(ئەردە.): مووچاننەوه٬ نوشتاندنەوەی چت بەڕێکی٬ بڕینی دار
قەرانکەکردن
(خۆ.): چەمانەوە
قەرزکردن
قەردکردن٬ قەردین٬ کەرکرن٬ سەندنی پارە یا چتێک لە کەسێکی بەقەرز
قەرەکردن
بەدی کردنی چتێکی دوور
قەزازی کردن
قەراخی چەفتە و شەدە بەسوورمە هە ڵبەستن
قەسابی کردن
سەربڕینی ئاژاڵان و ماڵاتان و شەقەرە و پەقەرە کردنی ئێسک و گۆشتەکەی بۆ فرۆشتنی
قەلاکردن
پڕکردنی چتێک لە چتێک بە جۆرێک کە بەرز بێتەوە
قەلکردن
پەلکردن٬ کەلکردن٬ هەڵپاچین و قرخ کردنی موو٬ بڕین٬ کەلکردن
قەلەشبردن
قەلەمکردن
پەیوەندکردنی درەختێک لە درەختێکی دی. بڕینی سەر لقی دارو درەخت
قەپانکردن
لەقەپاندانی چت٬ هەڵجنینەوەی ڕووی دیواری ڕووخاو
قەڵانکردن
دابوون٬ سەربەناودا بردن لە گەمەی (سنکەوباز) و (یەکەوحەیزەران)دا
قەڵت وبڕکردن
قەڵفڕکردن
مەبەس لە دەربازبوونی یەکێک
قەڵەمکردن
تاشینی سەرو ژێری ڕیش بەڕێکی٬ بڕین٬ پەیکردن
قەیسەرقووکردن
مەبەس لە چاوەڕێیی کردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بە تەنهایی
قەیووکردن
(ئەردە.): ڕشانەوە
لابردن
پەردان ٬ رڤان ٬ وەلابردن٬ ڕاکن٬ هلبرن٬ شەلباندن.
لاکردن