تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێوەتکردن
خەتەنە کردن
پێستی چوو(جووک)ی کوڕان بڕین.
خەرجکردن
چوواندن،بەختکردن.
خەرسکردن
قەبڵاندنی بەری دارە بۆلێ دەرکردنی دەیەک.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەفکردن
(ئەردە.):خۆداگرتن،چوونەناوبۆسەوە.
خەفە تخوواردن
دڵشکان، خەمخوواردن، وەزگدان
خەفەکردن
تاساندن،خنکاندن، فەتساندن، پشوو هەناسە بڕین، کوژاندنەوە، خەفەکردن،کپ کردن، کوژتن ولە ناو بردن
خەمزە کردن
ناز کردن،خنچکە کردن
خەمڵ کردن
تەخمین کردن، دانانی ئەندازەیەک لە بڕ بۆ ووشکە دان بە بەری ڕهزان وباخ بۆ ئەوەی بە پێیە مڵکانە یا باجی لە سەر وەربگیرێ
خەنی کردن
خەڕۆکردن ، شاد کردن ، گەشکردنەوە ،دڵخۆشکردن :پشکوواندن
خەوەڕەوەکردن
خەپەرە کردن
نوستنی هێندی گیانداروەک تووتکەسەگ وپشیلە بە گرمۆڵەیی،چینهکردنی باڵندان،بەتاڵووکە خوواردن،خەپارتن،بخەپرینە.
دابردن
بڕ کردنی چتێک لە چتێک، بردنە خووار، هەڵکەندن، داچەقاندن
دابڕکردن
جووێکردنەوە ێ چتێک لە چتێکی تر،زەوتکردن
دابگردن
(ئەردە.): ڕەت بوون ، تێپەڕین
دابەشکردن
بەشکردن،(باک.) دگوولیک،بەشبەشکردنی چتێکە بەسەر چەند چتێکدا ؛ باوکی منداڵەکانی دهراوسێمان مرد و ماڵەکەشیان بەسەرخۆیان دا دابەشیەوە
داخکردن
سووتاندنی شووینێکی گیاندار بە شیشە یێکی سوورەوە کراو یا گەرم ،گووێچکەی بۆ نا سینەوەیە و لاقەبرغەی چارەوێ بۆ نە هێشتنی ژان و برک و ئیتر. گەرمکردن و قرچاندنی ڕۆن لەسەر ئاوور، داغ کردن. دێخ کردن، کوڵاندن، جۆشاندن، گەرمکردن. نیشانە کردن. گوڵ لێدان، لەخشتەبردن
داربۆکردن
مەبەس لە تۆڵە ئەستاندنەوەیە لە کەسێک،کورد دارێکی بۆ دوژمنەکەی خۆی کرد،واتە تۆڵەی خۆی بە تەواوی لێ ئەستاندەوە