تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرخستن
پەڕاندنی ووڵاخی نێرە لە ووڵاخی مێ. زاڵکردنی یەکێک بە سەر یەکێکیدا یا بە سەر مەبەستێکیدا. وەسەرخستن٬ بردنەسەر٬ بان نیان
سەرخستنەسەر
بەسەر ڕۆیشتن٬ سەرکۆنە کردن٬ سەرزەنشکردن٬ سەرنانەسەر. وەسەر خستن. داگرتن٬ بە قسە داگرتن
سەرخواردن
مبەس لە مردن یا کوژرانی یەکێکییە دووای پەیدابوونی کەسێکی٬ بارام سەری بابی خوارد. کشانەدوواوه٬ شکان.
سەرخوران
مەبەس لە شەڕ خووازییه٬ هەمبەری. بۆ گچکان دەڵێن قوونی دەخوری. مەبەس لە شەق ویستنە. بۆ گەوران مەبەس لە ڕووشە و زیان ویستنە.
سەرخوراندن
سەرخورانن
سەرخووینک
(باک.): باڵندەیێکی چکۆڵەی بەرگەردەن سوورە.
سەرخووە
(باک.): بونیە چاک و ساخ و مەحکەم٬ لەسەرەخۆ
سەرخووەبوونا
(باد.): سەربەخۆیی
سەرخووەشی
(باک.): مەستی٬ سەرخۆشی. (دەر.) سەرەخۆشی.
سەرخووەی
(ئەردە.): ساخ٬ تەندروست٬ لەسەرخۆ
سەرخوڵی
سەرەسووڕە٬ نەخۆشیەکە سەری مەردوم گێژ دەکات
سەرخۆ
لەسەرخۆ٬ هێمن
سەرخۆش
دڵخۆش٬ کەیفخۆش٬ پۆزبەران٬ لە شادمانی و خۆشیدا بوون. مەست .کەسێکە بە هۆی ئارەق و مەی خواردنەوە بێ هۆش بووبێ
سەرخۆشکردن
سەرخۆشی
سەرەخۆشی. کەیفخۆشی. مەستی. –کردن: دڵدانەوەی کەسێکی مردووی لێ مردبێ یا تووشی ڕووشەیێکی بووبێ.
سەرخێڵ
سەرۆکی عێل و خێڵەسات٬ سەرکۆمار. –ی: سەرپەرشتی خێڵ و ۆزان
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەرخەو
کەمەنوستنێکە٬ کەمە چاوگەرم کردنێکە