تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارخورما
دارخڕ
(ڕۆژ):پێوانی دەغڵە، کەداری بەسەر دا بهێنرێ
دارخەزنە
داڵەکەرخۆرە
(بابا.):داڵاش٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆرە و لە هەموو باڵندەیێکی زلترە
دوورخستن
خستنەلاوە، دوورکردنەوە، دوورکردن
دوورخستنەوە
چت بۆ مەبەسێک بۆ دوور ڕادان
دووچەرخە
ئەسپە ئاسنینە، پایسکل.عەرەبانەی خاک و خۆڵ و زبڵ پێ فڕێ دانێ
دووچەرخەی دە سی
عەرەبانەی دەستی، گەردوونەی دەستی
دیزە بەدەرخۆنە
مەبەس لە داپۆشین و شاردنەوەی ڕاز و کارێک
دێرخێز
درەنگخێر، لەشگران، سست
دەرخستن
ئاشکراکردن٬ ساخکردنەوەی چتێک. دەربڕین٬ دەرێخستن٬ خستنەدەشت٬ داشکراکردن٬ بەرزایی٬ (باک.): وونارا٬ وەرزین٬ هەڵڕشتن٬ فڕێ دان٬ دووراوێژتن. –ی ئاوو چتی تر: دەردان٬ هەڵێنجان٬ وەدەرنان
دەرخورد
هاوشان٬ هاوزی٬ هاولف٬ دەرخووارد٬ دارا –ی سەرهەنگی نیە
دەرخووارد
هاوشان و هاولف: وەکوو دەڵێن زارا-ی دارا نیە. هاوشان٬ هاوزێ٬ هاولف٬ دەرخورد.
دەرخووارددان
پێ خوواردنی چتێک بە یەکێک بەزۆر٬ ووردە ووردە تێوەردان و تێکەڵکردنی چتێکی وورد لەگەڵ چتێکی شل٬ ئاردەکەی دەرخوواردی سەمەنیەکەدا
دەرخووانە
(کە.): پنە
دەرخوون
(باک.):دەرخۆنە
دەرخووین
(باک.):دەرخۆنە
دەرخووینک
دەرخۆنەی دار
دەرخک
(باک.):قەڵەم٬ پەل٬ داری چکۆڵە
دەرخەر
وەدەرخەر٬ دەرمانێکی گیراوەوەیە لەوێنەگەرێتیدا کە لە پێشدا وێنەی تێدەخرێ ودەری دەخات٬ واتە وێنەکەی دەردەخات٬ خۆدەرخەر٬ ئەو کەسەیە بە خۆی دەفشێ و خۆی ڕادەنێ