تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیرتیرک(باک)
تینوەتی گرتن(هەو)
(هەو) تینوەتی هێنانەوە. کەسێکە هەست بە بێهێزی و ناسازی بکات، کە بچێتە لای لێزانێکی ئەویش لەدەرەوە قوڕقوڕاگەی دەگرێ، دەمارێکی لەبن قوڕگی دەکوشێ تا بێهۆش دەبێ، کە وەهۆش هاتەوە بە تەواوی هەست بەلەش سووکی دەکات
تێهەڵقورتان
لە خۆوە خۆ لە کارو باری ئەم و ئەوه وە دان. تێهەڵقوتان
تێهەڵقورتاندن
تێگرتن
دەنێوگرتن، لەنێونان. چووارچێوە لە دیوار گرتن. سەر لەخەنەگرتن، وێنە لە چووارچێوەگرتن، نیوەنمەک و ئیتر لە ئەندام گرتن و هتد. هاوێژتنی چتێک بۆ چتێکی تر
تەرتلاندن(باک)
گێژ کردن، سەر لێشێواندن. بتەرتلینە
تەرتلین(باک)
گێژبوون، شێوان. بتەرتلە
تەرتوول(زا)
تەرتەلەمان(باک)
تەرتەوەرتە(ڕۆژ)
تەفرو توونا، تەرت و توونا._بوون: تەفرو توونابوون._کردن: تەفرو تووناکردن
تەمارتن(زا)
شاردنەوەی چت لە ژێر گڵیدا
تەنگەگرتن
مەبەس لە دڵگیری یەکێکییە لە ووتار یا لە کرداری یەکێکی تر لەڕووی سووکییەوە دەگۆترێ
جرتاندن
زڕتکێشان، جرتلێدان
جرتە(ڕۆژ)
بەزاری تڕکەندن. خەرقە، سەرکەوا، پاڵتۆی شڕ
جرتەجرت
بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، منەت._لەسەر کردن: منەت لەسەرکردن. جوورە ڕۆیشتنێکیشە، بەزاری تڕکردن
جرتەکردن
بزێوی و جرپنی کردن
جووتگرتن
پێکگەیشتنی نێرەو مێیە
جوچکە لەناو گەڵگرتن(ئەردە)
مەبەس لە هەڵاتن و شکانێ و خۆشاردنەوەیە