تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جرتەجرت
بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، منەت._لەسەر کردن: منەت لەسەرکردن. جوورە ڕۆیشتنێکیشە، بەزاری تڕکردن
جەرت و پەرت(باک)
خرت
خڕ،گرد. دەنگێکە.(هەورا.)شەکە نێرێکی یە کساڵانەی خەساوە، تا دووساڵان، شەکەنێرێکی سێ بەهاری دیتبێ دووایە دەبێتە بەران کە چوار بەهاری دیتبێ. بە گیسکە نێرێکیش دەڵێن کە لە ساڵی دووەمیدا بێ، خەرت. ساڵ:ئەم بەرانە دوو یا چوار-ە. واتە دوو یا چوار ساڵآنەێە. کەرەستەی خەرترکردن
خرت ومرت(ئەردە.)
شەلەپەتە، مرۆی خاوخلیچێ شل ومل، قەڵەو.
خرت وهۆڕ
خرتەخرتی زۆر.
خرت وپرت
دوودڵی ونیگەرانی لەکارێکیدا.چت ومت، کەل وپەل.
خرتەخرت
خلەخل، خەلەخەل، خشەخش، خرتەی یەک لە دووای یەکتری.(باک.) کرکرۆچکە. دەنگە دەنگی چتی، دەنگی جووڵانی چتی وورد و ووشکە بە گردی خۆیدا
خورت
ووڵاخی بزێوی سەرکێش، دەوڵەتمەند، گیانداری قەڵەوی تەنگە تیلکە. (ڕەوا.) گردێکە لایەکی هەدێر بێ ، ئازا، بەتین، (باک.): هێز، تین، جحێڵ، لاو، کوڕی گەنجی جووان، زۆر بێداد، جەور، بە-ی: بەزۆری، بەتۆپزی
خۆرت
(باد.): گەنج، جحێڵ،لاو
خەرت
(باک.):شەکەنێرێکی یەکساڵانەی خهساوە تا دووساڵان-یپێدەڵین،بەکووری خەساویش هەر دەڵێن-.(هەورا.)خرت،مازماز.مەتەوکەوان وتیغێکە دارتاش داری پێ خڕ ولووس دەکات.(موک.)جوورە کەرەستەیێکی دار تاشییە داری پێ خڕدەکرێ.لە-دران:خەرتین،ڕزان،خوران،لە-دان:خرتاندن.
خەرت لێدەر
خەرتکەر،خەرتگێڕ
داخورت
(باک.):فاڵگرتنەوە، لەنهێنی دووان،دەربڕینی ڕازێکە لە پێش ڕوودانیدا
دڵەخورت
هێزی دڵ
دەستکورت
هەژار،بێسامان،نەبوو،گردەنشین،بێ باڵ،بێ دەست. کەمدەست،ئاتاج،بارکەوتوو،نەدار.ی:هەژاری،بێ سامانی، نەبوونی،گردینشینی،بێ دەسی،ئاتاجی،کەماسایی،ئاوسەرکەمی، نەداری،ناگوزیری،ناگزووری،کەماسی.
دەستەخورت
لۆلەپی مەشکەی.
زرت و پرت
جرت و فرت، جرتوپرت، واتەی بێ ڕێو جێ
زلحۆرت
زلحۆل،زەبەللاح، لەندەهۆر، زرتەبۆز