تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرتە
پرتەپرت، مرتە، جنگە، فرتە، فڵتە، بۆڵە، قرتە، پتە، پندە، بۆڵە، کوتە. لێدانی دەمار . جووڵانەوەی گڕی چرا
پرتەقاندن
(باک) فلیقاندنەوە، پرچکاندن
پرتەقاڵ
پرتەقاڵی
ڕەنگی پرتەقاڵی
پشتگرتن
لاگرتن، پالشتدان، جەختکردن. ڕێگا لێ بڕینەوە، نەواو پەناو پەسیو لێ بڕینەوە. (ئەردە) دووشتەکی، سووارێکە یەکێکی تریش لەپشت خۆیەوە سووار کات
پشووگرتن
پلارتێگرتن
تووانج لە یەکێک گردتن. پلار بە کەسێک یا بە چتێکی دادان
پلەپرتکێ(ئەردە)
پەلەپرووزێ، پەلەپەل، تاڵووکە
پووارتک
ڕزیوی ناوداری گەندەڵ
پوورتکان
جل و بەرگی ڕزیو
پوورتکاو
ڕزیو، ڕزاو، داوەشاو. بێزەوەر
پوولەزەرتکە
جوورە دراوێکی کەم نرخە لە زەرد دروست دەکرێ
پۆرتخ(ئەردە)
پۆرتک(ئەردە)
کڵاوو دەسماڵی ژنانەیە
پۆرتکان
(ڕۆژ) داوەشان، بێزیانی. بۆ کاڵاو چتی خوری و کەل و پەل بەکار دەبرێت
پۆستگرتنەوە
کەووڵگرتنی گیاندار
پیاگرتن
چتێک بەڕووی چتێکی تردا گرتن