تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرتوونەک
(زا.) فەرتەنەی دەریا و زرێ
فرتک
تفنک٬ کونەلووت٬ هێڵنج
فرتکە
(سوور.): (موک.) فڕکه٬ باڵندەکە- ی کرد و ڕۆیشت٬ مرۆیەکە- ی کرد و ڕۆیشت: هێزی دا خۆی و ڕۆیی
فرتێنە
فەرتەنه٬ تۆفان
فرتە
(کە.): پرتەی چرا٬ جووڵەوبزوتنەوەی یەک لەدووای یەک٬ پرتە. بەڕەڵا٬ دەرباز.-بوون: بەڕەڵابوون.- کردن: بەرەڵاکردن٬ دەرپەڕینی چتێک لە چتێکی تر بە تەووژم
فرتەفرت
بۆڵەبۆڵ٬ قرتەقرت٬ پرتەپرت٬ تەپەتەپە
فۆرتان
(باد.):خۆهەڵکێشان
فێگرتن
فەرتووت
پیری داکەوتوو٬ چتی پەڕپووت٬ فەرفووت٬ داڕزیاگ
فەرتەنە
ئاشووپ٬پشێوی٬ وەیشوومە
قابڵووخ پەرتووک
بەرگی پەڕتووک
قاپگرتن
مەبەس لەبە گژداچوونی یەکێکییە بە کەسێکیدا بە ناڕەوایی٬ قاپلۆخ (ئەردە.): قاپووڕ
قرتان
ترووکان٬ تووکان٬ پچڕانی چت بە هۆی ئەوەوە کە چتێکی وێ کەوتبێ
قرتاندن
تووکانن٬ چرتاندن٬ چەتاندن٬ تووکاندنی تۆو بە ددان بۆ دەرهێنانی ناوکەکەی٬ بە ددانی تۆو ترووکاندن. پساندن٬ هەڵپاچینی لقی درەختە بە تیغ یا بە مقەس. بڕینی چت بە مقەست یا بە چتێکی تر. –ی مریشک٬ قرتەقرت کردن٬ درقاندن٬ قاڕوو٬ پچراندن٬ پرچانن٬ پچەین. لچ هەلقرتاندن٬ هەڵەو گەڕانن
قرتانن
قرتاڵە
(کە.):قەرتاڵە
قرتم
قووتکە٬ داوە دەزووێکی کورت
قرتماخە
قەتماغه٬ گەمڕە٬ کەمێڵی ئاژاڵ٬ تووێژی سەرەوەی برینان٬ قەبار٬ (کە.): قرتمژە٬ قامووشک٬ کنی٬ قەتماخه٬ گەمره٬ کەمێڵی ئاژاڵ٬ کەمێڵە
قرتماغەی لووت
ڕیپۆق٬ کەبێڵە
قرتماغەی گووێچکە
(ئەردە.): سمراخه٬ چلکی گووێچکە