تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووربین
مرازێکە،کە بەوێدا تەماشای شووێنانی دوور بکرێ نزیک دەبنەوە، دوورنوواڕ. دوورەندێش،دوورنوواڕ،(هەورا.) دووروبێن، کەسێکە دوور بڕوانێ و تەماشای ئەنجامی کاران بکات، تێ بین،(باد.) هزر تیژ.-ی:لە ئەنجام و کۆتایی کار و بار و هەموو چتێکی ووردەبوونەوە، کووربینی، هزرتیژی، یەدەگ، دوورەندێشی
دووربێ
دوورلە،دوللە، دووربا، خووانەکا، خودای نەخوواستە
دووربەدوور
دوویربین
(کە.):دووربین. (کە.) –ی:دووربینی
دۆربەند
(باک.): چووارچێوە
دیاربوون
(دەر.،خۆ.، دزە.):دیارەهۆ، ڕبک(اشارە)یێکە لە ڕاوێدا، کە نێچیر دیار بێ ڕاوکەران بەو ووشە یەکتری ئاگادار دەکەنەوە و تاژیەکان ئامادەی پەلامار دەکەن. (هەورا.): دیاری
دیاربەکر
نێوی شارێکی کوردی ناسراوە
دیداربین
ڕوخساربین، ڕووبین.- ی: دیدەنی، ڕوخساربینی
دیواربڕ
مەساسە، پارچە ئاسنێکی سەرتیژە دیواری پێ کون دەکرێ لە لایەن وستایان یا دزانەوە
دیواربڕین
کون کردنی دیوار
دەربات
(زا.):هاوشان لە هێز و تووانادا
دەرباخەڵ
(ڕۆژ.):باخەڵ٬ باغەڵ
دەربار
سەراپەردە٬بارەگا٬ دەربارە
دەربارە
(ڕۆژ.): لەڕاست٬ لەبارەی٬ لەلایەن
دەرباز
ڕزگار. –بوون: پەڕینەوە٬ دەرچوون لە تەنگانە و گێچەڵان یا لە ئاوان و شووێنان٬ ڕزگار بوون. –کردن: پەڕاندنەوە٬ ڕزگار کردن
دەربازگە
ڕزگارگه٬ شووێنێکە مرۆی لێ دەرباز و ڕزگار بێ
دەربازۆک
(باک.):بازگه٬ جێگایەکە مرۆ بە بازدان بتوانێ بەسەریدا بپەڕێتەوە
دەربازە
دەرباس